English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەست بە جێبەجێکردنی یاسای بەخاوەنكردنی زەوییە زێدەڕۆكان دەکرێت
2020-05-17 [01:11 AM]

ZNA- ھەولێر


وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ پارێزگاری هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان، تاوتوێی جێبەجێکردنی یاسای بەخاوەنکردنی زەوییە زێدەڕۆکانی کرد.

ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، بۆ تاوتوێکردنی بەزوویی جێبەجێکردنی یاسای بەخاوەنكردنی زەوییە زێدەڕۆكان لەگەڵ فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر کۆ بووەوە و بۆ هەمان مەبەستیش لەڕێی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە لەگەڵ هەریەکە لە هەڤاڵ ئەبووبەکر پارێزگاری سلێمانی، فەرهاد ئەتروشی پارێزگاری دهۆک و ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە گفتوگۆیان کرد.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ پارێزێگاکانی هەرێمی کوردستان، ڕێکار و میكانیزمەكانی جێبەجێکردنی یاسای ژمارەی 3ی ساڵی 2019ی تایبەت بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی لە سنووری شارەوانییەکان زیدەڕۆییان كراوەتە سەر، بە وردیی باس کرد و جەختی كردەوە، هەرچی زووە رێكارەكان بگیرێنە بەر بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە، لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی هاووڵاتییاندا و پێویستە هەموو هەماهەنگییەك هەبێت و بەردەوام لە پەیوەندیدا دەبن.

وێڕای بەخاوەنكردنی زەوییە زێدەڕۆكان، پێشتر ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان راشیگەیاند حكوومەتی هەرێمی كوردستان تەواوی ئەو خانووە زێدەڕۆیانە تاپۆ دەكات كە لەپێش مانگی ئاداری ساڵی 2018 لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەی زێدەڕۆ دروستكراون و هەروەها پڕۆسەی تاپۆكردنی زەوییە كارتەكانیش چەندین لیژنەیان بۆ پێكهێنراوە بۆ ئەوەی بەزووترین كات تاپۆ بكرێن.





ئەم هەواڵە 808جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad