English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
محەمەد ئیلخانى: داوامان لە سەرۆکی ھەرێم کرد دەستوور دابنرێت و مافەکانمان تێیدا بچەسپێن
2020-05-17 [04:24 AM]

ZNA-ھەولێر


سەرۆکی فراکسیۆنی گەشەپێدانی تورکمانی لە پەرلەمان کوردستان رایگەیاند، داواکاریەکانمان ئاراستەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کرد، داوامان کرد کە دەستووری ھەرێم دابنرێت و مافەکانمان لەو دەستوورەدا بچەسپێن ئەو مافانەی کە بۆ ئێمە چەسپاون پارێزگاری لێ بکرێت.

محەمەد ئیلخانى، سەرۆکی فراکسیۆنی گەشەپێدانی تورکمانی لە پەرلەمان کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئێمە وەکو پێکھاتەکان لە رێگەی وەزیرەی کارووباری پێکھاتەکان داوامان کردبووە کە لەگەل سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆببینەوە، دوای ئەو پێشھاتەکان و کۆبوونەوەی ٧ ئایاری پەرلەمانی کوردستان، داواکاریەکەمان قەبوولی داواکاریەکەی ئێمەی کردوو و پێشوازی لێکردین، ھەروەھا سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی پشتگیریی خۆی بۆ پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی هەرێمی کوردستان نیشان دا و دووپاتی کردەوە کە ئەوان هاونیشتمانیی رەسەنی هەرێمی کوردستانن و دەبێت رێز لە بڕیاریان بگیردرێت و ئازادییان پارێزراوبێت.

سەرۆکی فراکسیۆنی گەشەپێدانی تورکمانی لە پەرلەمان کوردستان گووتی: ئێمە وەکو پێکھاتەکان داواکاریەکانمان ئاراستەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کرد، داوامان کرد کە دەستووری ھەرێم دابنرێت و مافەکانمان لەو دەستوورەدا بچەسپێن ئەو مافانەی کە بۆ ئێمە چەسپاون پارێزگاری لێ بکرێت، ھەروەھا داوامان لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کرد کە وەکو چەترێکە بۆ ھەموو پێکھاتەکان یەک ریزی کوردستانی دووبارە پتەوتر بکرێتە و پێکھاتە سیاسی و ئاینی و نەتەوەیەکان پێکەوە کار بکەن بۆ ئەوەی لەقەبی ھەرێمی کوردستان بکەن و پارێزگاری لەو سەقامگیریە سیاسیە بکرێت.

محەمەد ئیلخانى، سەرۆکی فراکسیۆنی گەشەپێدانی تورکمانی لە پەرلەمان کوردستان ئەوەشی بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس راگەیاند: داوامان کرد لە سەرۆکی ھەروەھا کوردستان نێچیرڤان بارزانی، کە رێگە لەو کەسانە بگرێت کە دەیانەوێت لە مافەکانمان کەم بکەنەوە، ھەروەھا باسمان لە وەشکرد کە ھەر لایەنەک لە بەر بیروو بۆچوونی جیاوازی سیاسی ھێرشبکاتە سەر پێکھاتەکان و ھەندێک لایەن ئەمە بە دەرفەت بزانن بۆ ئەوەی دژایەتی ئێمە بکەن، ھەروەھا سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دیدارەکەدا جەختی لە پاراستنی یەکڕیزی و تەبایی و جێگیرکردنی ماف و شایستەکانی پێکهاتەکان لە دەستووری داهاتووی هەرێمی کوردستاندا کردەوە و بە ئێمەی رایگەیاند کە ھەول دەدات مافەکنمان زیاتر بکات بە گوێرەی پێویستی پێکھاتەکان.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 1825جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad