English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شانۆگەری Hamilton لە دیزنی پڵەس بڵاودەکرێتەوە
2020-05-17 [12:01 PM]

هەولێر – ZNA


کۆمپانیای دیزنی بۆ بەرهەمهێنانی سینەمایی، شانۆگەری Hamilton بۆ هۆگرانی شانۆ لە پێگەی دیزنی پڵەس بڵاودەکاتەوە.

 

بڕیاربوو ئەم بەرهەمە تۆمارکراوە لە 15 ئۆکتۆبەری 2021 لە هۆڵە سینەماییەکانی جیهاندا نمایشبکرێت، بەڵام بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەواوی پلانی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی هونەری گۆڕانکاری بەسەردا هات.

 

کۆمپانیای دیزنی مافی بڵاوکردنەوەی ئەم بەرهەمە شانۆییەی بە بڕی 75 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی کڕیوەتەوە و مافی بڵاوکردنەوەی لە سینەماکان و تۆڕ و پێگەکانی بڵاوکردنەوە هەیە.

 

ئەم بەرهەمە لە ئامادەکردنی مانوێل میراندایە و بەرهەمی گرووپی برۆدەوەیە و بڕیارە لە 3 تەمموزی داهاتوو بڵاوبکرێتەوە.

 





ئەم هەواڵە 8896جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad