English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەھمەن کاک عبدولا : ئەگەر دەتانەوێ ئۆپزسیۆنبن لە حکومەتی خۆجێی دھۆک بکشێنەوە
2020-05-17 [05:35 AM]

ZNA- ھەولێر



ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان دەلێت خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمان بەران ھەقی خۆیانە بەلام نەک کادیرێکی حزبی بەشداری لە حکومەتە خۆجێیەکەی دھۆکی کردبێت .

 

بەھمەن کاک عبدولا ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند ناکرێت کادیری حزبی پەرلەمانتارە بەناوی مامۆستاوە خۆپیشاندان بکات لە ھەموو دونیاش خۆپیشاندان پێویستی بە مۆلەت وەرگرتنە نەک بێ مۆلەت خۆپیشاندان بکەی .

 

ئەو ئەندامەی پەرلەمان گوتیشی کادیری حزبی کە بەشدارە لە حکومەتی خۆجێی دھۆک ناکرێ بە ناوی مامۆستایەوە قسە بکات پۆستەکانتان لە دھۆک بەجێبھێلن ئەوکات دەتوانن ببنە ئۆپزسیۆن .

 

بەھمەن کاک عبدولا گوتیشی بۆ ئەو دوو پەرلەمانتارەی لە بەغدا ئەوەندەی بۆ خۆتان و ھاوزمانی خۆتان مەردن شکات دەکەن لەسەر خۆپیشاندانەکانی دھۆک مەردبن لەسەر ھاوشارتان خانەقین و ناوچە کوردییەکان بە جواب بێن کە تیرۆر دەکرێت و دەغل و دانیان دەسوتێنرێ .


بەھمەن کاک عبدولا راشیگەیاند مەردبن و لەسەر هاوزمانەکانی خۆتان لەکەرکوک بەجواب بێن کە ئەرشەد سالحی هاوریتان لەپەرلەمان بەپۆستیکی فەیسبوک دوکانەکانیان پێ دادەخات و زولمیان لێ دەکەن ئیوە سەلماندتان بەرامبەر کورد شیرن و خزمەتکاری بێگانەن .





ئەم هەواڵە 1741جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad