English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەستێرەیەکی یانه‌ی چێڵسی دەستگیرکرا
2020-05-18 [08:50 AM]

ZNA - ھەولێر


کالۆم هۆدسۆن ئۆدوێ، یاریزانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی بەهۆی شکاندنی کەرەنتینەوە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا.

رۆژنامەکانی بەریتانیا، ئاماژەیان بەوەکرد کە ئۆدوێ لە رێگەی ئینتەرنێتەوە خانمە نمایشکارێکی جلوبەرگی ناسیوە و دوای گۆڕینەوەی چەندین نامە، یاریزانەکە داوای لە کچەکە کردووە بچێتە ماڵی.

ئەو سەرچاوانە هەروەها دەڵێن "سەرەڕای کەرەنتینە، ئۆدوێ ئۆتۆمبێلێکی ناردووە بۆ ئەوەی کچەکە بگوازێتەوە ماڵی خۆی".

 

کالۆم هۆدسۆن ئۆدوێ

لە درێژەی هەواڵی ئەو سەرچاوانەدا هاتووە "کچەکە چووەتە ماڵی ئۆدوێ، بەڵام دوای ماوەیەک بەشەڕهاتوون و کچەکە لە هۆش خۆی چووە و کاژێر 4ی بەرەبەیان ئۆدوێ ئامبۆلانسی بانگکردووە بۆ گواستنەوەی کچەکە بۆ نەخۆشخانە".

وەک رۆژنامەکانی بەریتانیا باسی دەکەن، ئامبۆلانس بەتەنیا نەچووەتە ماڵی ئۆدوێ، بەڵکو ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسیش لەگەڵیدا چووە و یاریزانەکەی دەستگیرکردووە، بە تۆمەتی ئەوەی کەرەنتینەی شکاندووە.

خودی ئەو یاریزانەی یانەی چێڵسی، لە مانگی ئاداری رابردوودا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، بەڵام دوای چەند رۆژێک یانە لەندەنییەکە چاکبوونەوەی ئۆدوێی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

 

رووداو





ئەم هەواڵە 2392جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad