English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق... داخستنی ته‌واوی هه‌ندێك ناوچه‌ی به‌غدا ده‌گرێته‌وه‌
2020-05-18 [07:05 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزیری تەندروستی عێراق دەڵێت، داخستنێکی تەواوەتی لە هەندێک ناوچەی بەغدای پایتەختی وڵاتەکەدا دەسەپێندرێت.

ئەم ڕاگەیاندنەی حەسەن ئەلتەمیمی، هاوکاتە لەگەڵ زۆربوونی توشبوون بە کۆڤید 19 لەم چەند هەفتەیەی ڕابردوودا، پاش سوک کردنی ئەو ڕێوشوێنانەی گیرابوونەبەر بۆ بەرەنگاربوونەوە و خۆپاراستن لە پەتای کۆرۆنا.

دوو هەفتە لەمەوبەر حکومەتی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتی موستەفا ئەلکازمی سوێندی یاسایی خوارد، پاش 5 مانگ لە دەست لەکارکێشانەوەی حکومەتەکەی دکتۆر عادل عەبدولمەهدی.

بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا و هەروەهاش ئەو قەیرانە قورسە ئابوریەی بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە هاتۆتە ئاراوە، سەردەستەی بەرنامەی کاری حکومەتەکەی موستەفا ئەلکازمییە.

ئەلتەمیمی لە ڕاگەیاندنەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردووە کە بڕیاری داخستنی تەواوی ئەو ناوچانەی بەغدا بۆ ماوەی دوو هەفتە دەبێت و لە ڕۆژی چوارشەممەوە بڕیارەکە دەچیتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەو ناوچانەش زیاتر دەکەونە چواردەوری بەغدا و زۆربەشیان ناوچە هەژار نشینەکانی بەغدان و ڕێژەی دانیشتوانیش تیایدا زۆرن، لەوانە شاری سەدر، حەبیبییە، حوڕیە، شوعلە، عامریە، کەمالیە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق تا ئێستا 123 کەس بەهۆی کۆڤید 19ەوە گیانیان لەدەستداوە لە عێراقدا لەو 3404 کەسەی کە دووچاری پەتای کۆرۆنا بوون.

ژمارەی توشبووان بە کۆرۆنا لە عێراق زیادی کردووە پاش ئەوەی ڕێوشوێنەکانی گیرابوونەبەر سوک کران لەبەر مانگی ڕەمەزان.

ڕۆژی یەکشەممە 144 توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە لە عێراقدا، لە کاتێکدا بەر لە سوککردنی ڕێوشوێنەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوە و خۆپاراستن لە پەتای کۆرۆنا سوک بکرێن ژمارەی توشبووان بە کۆڤید 19 لە نێوان 22 بۆ 30 کەس بوون.

 

voa





ئەم هەواڵە 8347جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad