English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لیزا فه‌له‌كه‌دین کاکەیی: بەھێز بوونەوەی داعش مەترسیە بۆ سەر ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
2020-05-18 [07:41 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەندامێکی لیژنه‌ى ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئێمە وەکو لیژنه‌ى ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم کە چەند رۆژێکیشە باس دەکرێت داوامان کردووە کە دانیشتنێکی تایبەت بکرێت لە سەر ئەو دۆخەی لە ناوچە کێشە لەسەرەکان روودەدات، ھەروەھا حکومەتی عێراق دەبێت بە زووترین کات بێتە سەرخەت و ھەماھەنگی بکات لەگەل حکومەتی ھەرێمی کوردستان و رێگەچارەیەک بدۆزنەوە بۆ رێگریکردن لەو خروقات و توندوتیژیە.

لیزا فه‌له‌كه‌دین کاکەیی، ئەندامی لیژنه‌ى ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم لە پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لە دوای ١٦ ئۆکتۆبەر ناوچە کورد نشینەکان رووبەرووی بۆشایەکی ئەمنی زۆر بوونەوە، ئەو بۆشایە ئەمنیەی کە ئێستا ھەیە بەرپرسیری یەکەم لەوە حکومەتی عێراقە، چونکە وەکو ئەمنیەت عێراق سەرپەرشتی ئەو ناوچانە دەکاتن، بە تایبەتی دوای ئەوەی زیندانیانی داعش لە گرتووخانەی حەسەکە ژمارەیەکیان ھەلاتن و روویان کردە عێراق، لەبەر ئەوەی ئەو ناوچانە بۆ ئەوان گونجاوە کە چالاکیەکانی خۆیانیان تێیدا ئەنجامبدەن و خۆیان بەھێز بکەنەوە، جگەلەوەی ھەندێک گوندی عەرەب نیشن ھەن کە ھاوکاری ئەو چەکدارانەن، ھەروەھا ھەندێک کەمپ ھەن لەو ناوچانە کە حکومەتی عێراق سەرپەرشتیان دەکاتن خێزانی داعش و داعشیان تێدایە ئەمانە ھەمووی فاکتەرن بۆ ئەوەی کە داعش لەو ناوچانە بەھێز ببێتەوە و ژمارەیان رۆژ بە رۆژ زیاتر ببێت، ھەروەھا مەترسی ھەیە لەو ناوچانە جگە لەوەی کە رۆژانە ھێرش دەکەنە سەرھاولاتیانی کورد و شەھیدیان دەکەن و زەوی و زارەکانیان دەسوتێنن  و ناوچەکە بەردەوامە لە تەعریب کردن چ لە لایەن داعشەوە بێی یان لە لایەن ئەو میلیشیایانەی کە لەوێن بە ناوی جۆراوجۆر دەسھەلاتیان گرتۆتە دەست ئەو ھێرشانەی کە دەکرێن دەلێن داعشە بەلام ھیچ زانیاریەکی وردوو دروست نیە لەو بارەیەوە کە ئایا ئەو میلیشیایانەن خەلک تەعریب دەکەن یاخود داعشن خەلک دەترسێنن.

ئەندامی لیژنه‌ى ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم لە پەرلەمانی کوردستان گووتی: ئەو ناوچانە لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ لە دەستووری عێراق دا بە ناوچە کێشە لەسەرەکان ھەژمار کرا، یەکلانە بۆتەوە کە سەداسەد لە ژێر دەستی کێ دەبێت حکومەتی عێراق یان حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەلام ئەگەر بە گوێرەی دەستوور بێت دەبێت ھەردوو حکومەتی سەرپەرشتی ناوچەکان بکەن، چونکە بریاری لەسەر نەدراوە، گەرانەوەی پێشمەرگە و ھەماھەنگی حکومەتی عێراق لەگەل پێشمەرگە ئەوانە ھەمووی خالی یاساکانی ناو دەستوورن، ھیچ یاسایەک نیە لە دەستووردا کە بلێت دەبێت ئەو ناوچانە بە تەواوی لە ژێر دەستی حکومەتی عێراق دابێت و حکومەتی ھەرێم بۆی نیە لەو ناوچانەدا جموجۆلی سەربازی ھەبێت.

لیزا فه‌له‌كه‌دین کاکەیی گووتیشی: حکومەتی عێراق  دەبێت بە جدی بێتە سەرخەت بۆ ئەو رووداوانەی بەم دوایانە لە خانەقین و مەخموور روویاندا لە قەرەچوخ ھەموو رۆژ گەنمی جوتیاران دەسووتێندرێت ئەوەی لە کەرکووک رویدا لە داقووق، ئێستا ١٥ گوندی کاکەیەکان چۆلکراون لە داقووق و چەندین گوندی دیکە ھەن لە خانەقین لەژێر ھەرەشەدان، بۆیە حکومەتی عێراق دەبێت بە زووترین کات بێتە سەر خەت و ھەماھەنگی بکات لەگەل حکومەتی ھەرێمی کوردستان و رێگەچارەیەک بدۆزنەوە بۆ رێگریکردن لەو خروقات و توندوتیژیەی کە ئێستا روودەداتن، ئێمە وەکو لیژنه‌ى ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم کە چەند رۆژێکیشە باس دەکرێت داوامان کردووە کە دانیشتنێکی تایبەت بکرێت لە سەر ئەو دۆخەی لەو ناوچانەدا روودەدات لەگەل ئەو شاندەی ھەرێمی کوردستان کە سەردانی بەغدا دەکاتن بۆ دانوستاندن و لەگەل لایەنە پەیوەندیدارەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی راپۆرتی خۆمان پێشکەش بکەین و ئەوانیش لە رێگەی خۆیانەوە بیگەیێنە حکومەتی عێراق، چونکە بە پێی پەیرەوی ناوخۆ پەرلەمان ناتوانێت راستەخۆ لەگەل حکومەتی عێراق لە پەیوەندیدا بێت دەبێت لەرێگەی حکومەتی ھەرێمەوەبێت.

لیزا فه‌له‌كه‌دین کاکەیی، ئەندامی لیژنه‌ى ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم لە پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ھەندێک زیندانی ھەن لە کەرکووک بەتایبەتی کە زیاتر ١٥٠٠ کەسن، لە کاتی خۆی کە داعش بە ھێز بوو لە عێراق  ھەموویان پێگەی گرنگیان ھەبوو لە ناو داعش ئێستا لەوێدان جێگای مەترسین رۆژێک لە رۆژان داعش ھێرش بکاتە سەر کەرکووک و ئەو زیندانیانە ئازاد بکەن ئەمەش مەترسیەکی گەورەیە نەک بۆ ناوچە کێشە لەسەرەکان بەلکو بۆ سنووری ھەرێمی کوردستانیش، بۆیە ئەمە دەبێت باسبکرێت و بخرێتە بەر چاوی خەلک بخرێتە بەر گوێی حکومەتی عێراقیش، ھەروەھا بێھێز بوونی سوپای عێراق و ھەبوونی کێشە لە ناو میلیشیاکاندا و ھەبوونی ململانێیەکی زۆر لە ناو حەشدی شەعبیدا و بێ ئاگابوون لەو ناوچانە وایان کردووە کەوا سەرنجیان کەم ببێتەوە لەسەر ھەندێ ناوچە بەتایبەتیش ئەوناوچانەی کە کورد نشینن.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 1777جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad