English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی ناوخۆ ھاتووچۆ لە رۆژانی جەژن قەدەغە دەکات 
2020-05-18 [08:58 AM]

ZNA- ھەولێر 



وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان بڕیاری نوێی لەبارەی قەدەخەی ھاتووچۆ لە رۆژانی جەژن دەرکرد و دەڵێت، ماوەی ٧٢ کاژێر قەدەخەی ھاتووچۆی تەواوەتی رادەگەیێندرێت. 
 
لە بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆدا ھاتووە، قەدەخەی ھاتووچۆی نێوان پارێزگاکان تاوەکو یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان درێژدەکرێتەوە و ھەر کەسێکیش سەرپێچی بکات سزا دەدرێت. 

ھەر لە بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆدا ھاتووە، لە رۆژانی جەژندا سەرجەم مارکێت، نانەواخانە و ئەو شوێنانەی کە پێشتر بۆ خزمەتی ھاونیشتمانییان رێگەیان پێدرابوو، دادەخرێن. 

سەبارەت بە رێگەپێدانەکان، وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، رێگە بە ئۆتۆمبێلی ھێزە ئەمنییەکان، تیمە تەندروستییەکان، ئەمبوڵانس و ئەوانەی لە ئەرکی فەرمیدان. 

قەدەخەی ھاتووچۆ لەنێوان ھەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی عێراقدا تاوەکو ١-٦-٢٠٢٠ درێژکرایەوە. ھاوکات سیستەمی رێگەپێدانی ئەلیکترۆنی لە ٢٢-٥-٢٠٢٠ تاوەکو ٢٧-٥-٢٠٢٠ رادەگیرێت. 

 

وێنەی راگەیێندراوەکە

 

 

وێنەی راگەیێندراوەکە





ئەم هەواڵە 1240جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad