English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شەربەتێک بۆ درەوشانەوە و گەنجبونەوەی پێست
2020-05-19 [11:02 AM]

ZNA ــ هەولێر


شەربەتی کەرەوز یەکێکە لە شەربەتە تەندروست و سودبەخشەکان بۆ جەستە و پێست، کێشەکانی پێست چارەسەر دەکات ، بەتایبەتی چرچبونی روخسار و زیپکەی روخسار.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری healthline شەربەتی کەرەوز یارمەتی لابردنی ئەو بەکتریا زیانبەخشانە دەدات کەبەسەر روخسارەوەن و هۆکارن بۆ دروستبونی زیپکە، هەروەها رێگری دەکات لە دروستبونی.

یەکێک لەو کێشانەی روبەڕوی پێست دەبێتەوە وشکبونەوەی پێستە کە لە ئەنجامی نەخواردنەوەی ئاو دروستدەبێت و هۆکارە بۆ چرچ بونی روخسار، بەڵام شەربەتی کەرەوز رێگری دەکات لە وشکبونەوەی پێست و یارمەتی لابردنی هێڵەکانی روخسار دەدات.

وە هەروەها تەواوی ئەو ماددە خۆراکیانەی تێدایە کە بۆ پێست گرنگن وەکو ریشاڵ، مەگنسیۆم، زینک، ڤیتامین A ،B ،C و ،K، رێژەیەکی زۆر لە دژە ئۆکسانی تێدایە و پێست گەشاوە دەکات.

شێوازی ئامادەکردنی:
- 3 بۆ 4 چڵ کەرەوز بشۆرەوە، وردی بکە بۆ پارچەی بچوک.
- پاشان بیکەرە خەڵاتەی کارەبایی تا وەکو گیراوەیەکی لێدێت.
- پاشان ئاوەکەی بپاڵێوە و لەپەرداخێکدا بیخۆرەوە.
- بۆئەوەی تامەکەی بگۆڕیت دەتوانیت ئاوی لیمۆ، زەنجەفیل یان سێوی سەوزی تێبکەیت، بەهیچ شێوەیەک شەکری تێمەکە.





ئەم هەواڵە 1291جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad