English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق بەنیازە كارەبا لەتوركیا بكڕێت
2020-05-20 [11:38 AM]

​ZNA – هەولێر


وەزارەتی كارەبای عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، ماجد مەھدی حەنتوش وەزیری كارەبای عێراق و فاتح یڵدز باڵیۆزی توركیا لە بەغدا تاوتوێی پرسی ھەماھەنگییە ھاوبەشەكانی نێوان ھەردوو وڵات لە بواری وزەی كارەبادا كردووە.

لە بەیاننامەكەدا ھاتووە، وەزیری كارەبا باسی ئەو ھاوبەشییانە كردووە، كە دەبێتە ھۆكاری پتەوكردنی پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان ھەردوو وڵات و لە ماوەی داھاتوودا  لە پلانەكانی وەزارەتی كارەبای عێراقدا دەبێت و خۆی لە كۆمەڵێك پڕۆژە دەگرێتەوە، گرنگترینیان، خاڵی ھاوبەشی نێوان ھەردوولا لە وزەی كارەبادا.

باڵیۆزی توركیا لەعێراق، جەختی لە گرنگی پڕۆژەی تۆڕی كارەبا كردووەتەوە، كە بە سوودێكی گەورە بۆ ھەردوو وڵات دەگەڕێتەوە، بەو پێیەی كە بازاڕێكی بازرگانی گەورە دروستدەكات.

 





ئەم هەواڵە 76جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad