English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریکا: لە کەشتیە جه‌نگییه‌کانمان له‌ كه‌نداو دوورکەونەوە
2020-05-20 [11:54 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لە هۆشدارییه‌كدا هێزی دەریایی ئەمەریکا ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە بۆ کەشتیەکانی کەنداو و تیایدا دەڵێت دەبێت 100 مەتر لە کەشتیە جەنگیەکانی ئەمەریکاوە بن، ئەگەر نا ئەوا لەوانەیە وەکو هەڕەشە سەیر بکرێن و ڕووبەڕووی ڕێوشوێنی یاسایی بەرگریی ببنەوە.

ئەم ئاگادارکردنەوەیەی هێزی دەریایی ئەمەریکا دوای هەڕەشەکانی سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ دێت کە تیایدا ڕێنمایی دا بە هێزی دەریایی ئەمەریکا تەقە لە هەر کەشتیەکی ئێرانی بکەن کە کەشتیە ئەمەریکیەکان بێزار دەکه‌ن.

لە ئاگادارکردنەوەکەدا هاتووە دەڵێت " دەکرێت کەمتر لە 100 مەتر نزیکبوونەوە لە کەشتیە ئەمەریکیەکان بە هەڕەشە دابندرێت."

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ئاماژەی بەوەدا ئامانج لە هەڕەشەکەی ترامپ جەختکردنەوەیە لەوەی هێزی دەریایی ئەمەریکا مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات.

سەرکردایەتی هێزە دەریاییەکانی ئەمەریکا کە بنکەکەیان لە بەحرەینەوە لە بەیاننامەیەکدا وتی " ئامانج لە ئاگادارکردنەوەکە پتەوکردنی پاراستن و کەمکردنەوەی نادیارییەکان و دانانی سنوورێکە بۆ مەترسییەکانی هەڵسەنگاندنی هەڵە."

 





ئەم هەواڵە 1186جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad