English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاگادارییەک لە وەزارەتی پەروەردە تایبەت بە داشکاندنی کرێی خوێندن
2020-05-20 [12:22 PM]

ZNA_ هەولێر


بۆ گشت قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومیەکان
بابەت ـ داشکاندنی کرێی خوێندن 
پاش فەرمانی وەزاری  ژمارە ٦۱ لە رێکەوتی ۱۱ ی ٥ ی ۲۰۲۰ ، بە گرنگی دەزانین ئاگادارتان بکەینەوە پابەند بن بەم خاڵانە ، بە پێچەوانەوە هەر قوتابخانە و پەیمانگایەک سەرپێچی بکات جیا لە سزای دارایی ، ڕێگای پێنادرێت بۆساڵی خوێندنی ئایندە قوتابی وەربگرێت :
۱ـ داشکاندنی ۱۰٪ پەیوەندی نیە بەوەی نرخی خوێندنتان چۆن ڕاگەیاندووە لە سەرەتای ساڵەوە ، کێبرکێی نرخ ، یان هەستکردن بەبەرپرسیارێتی خۆتان وای کردبێت نرخی ئەمساڵتان لە ساڵی رابردوو جیاواز بێت یان کەمتر بێت ، ئەوە ناگەیەنێت کە ئەم داشکاندنە نەکەن .
۲ـ نابێت بە هیج خانەوادەیەک بوترێت کە منداڵی یەکەم شمولی داشکاندن دەکات و منداڵەکانی دیکەت شمول ناکات ، چونکە ئەمە پەیوەندی بە داشکاندنەوە نیە ، ئۆفەری ساڵانەی خۆتانە و ناچێتە خانەی داشکاندنەوە.
۳ـ بەهیچ جۆرێک نابێت داوا لە مامۆستایانی ناحکومی بکرێت لەپای داشکاندنی نرخی خوێندن  هەمان رێژە لە موچەکانیان ببردرێت ، فەرمانی وەزاری رونە کە دەبێت موچەی مامۆستایان وەک خۆیان بدرێت .
٤ـ  پارەی نانخواردن و گواستنەوە بۆ سێ مانگی ئاماژە پێکراو بە روونی باسی لێوەکراوە ، پێویستە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت .
بەڕێوبەرایەتیە گشتیەکانی پەروەردە لە پارێزگاکان و بەرێوبەرایەتی خوێندنی ناحکومی لەوەزارەت هەموو سەرپێچیەکان تۆمار دەکات و پاشان رێککاری پێویستی لەبارەوە دەگیرێتەبەر ، هەر بەڕێزێکیش رووبەروی ئەوە بوەوە مافی خۆی پێ نەدرێت دەتوانێت نامە بنێرێت بۆ ئەم ژمارانەی ڤایبر و واتس ئاپ ، کە ژووری ئەلیکترۆنی سکاڵای وەزارەتی پەروەردەیە. 
07505103232 
07505106262
07505106363
07505106464

بەڕێوبەرایەتی قوتابخانە و پەیمانگا  ناحکومیەکان ـ وەزارەتی پەروەردە





ئەم هەواڵە 544جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad