English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئومێد خۆشناو : پارتی لەکاتی قەیرانەکان ملی داوەتە بەر کێشەکان ھەر ئەمەش بوو وایکرد لە ٣٨ کورسیەوە ببێتە ٤٥ کورسی
2020-05-20 [05:31 AM]

ZNA- ھەولێر


سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان باس لەوە دەکات ئەو کەسانەی خەون بەوەوە دەبین حکومەتی ھەرێم بروخی دلنیابن ناگەرێننەوە پێش سالی ١٩٩٦ ئەو کاتانەی خەلک تایەی ئۆتۆمبێلەکانیان لێ دەکردەوە تاوەکوو نەدزرێ جارێکی ھەولێر و ھەولێرییەکان ئەو دەسھەلاتەیان قبول نیە .

 

ئومێد خۆشنا سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند ئەو کەسانەی بیر لە روخاندنی حکومەتی ھەولێر دەکەنەوە خەلک ئەو رۆژانەیان باش لە بیرە کە ئەوان لەو شارە حکومیان دەکرد لە سەری ھەر کۆلانێک چەکدارێکیان دانابوو سەرانە و مالی خەلکیان دەخوار ھاولاتیان نەیان دەتوانی بە ئارامی لە مالەکانیاندا بخەون .


ئومێد خۆشناو ڕاشیگەیاند لە بەرامبەر ھەر قسەێکی لایەنەکانی تر دژی پارتی ھەزاران قسەمان پێیە بەلام پارتی بەرپرسیارانە مامەلە لەگەل باردۆخەکە دەکات ھیوا دارین یەکێتیش لە چوارچێوەی پرنسیپی حزبی قسە لەسەر کێشەکانی ھەرێم بکات نەک کارێک بکات کێشەکان ئالۆزتر بکات .


سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی گوتیشی ئەو ھێزو لایەنەکانی تر ناکرێت یەک شەم و دووشەم و سێ شەم لە حکومەت بن رۆژەکانی تر ئۆپزسیۆنبن پێویستە خۆیان یەکلای بکەنەوە یان لە حکومەتن یان ئۆپزسیۆن نەک ھەر کاتێک حکومەت دووچاری قەیرانک بوو شان نەدەنەبەر ئەو قەیرانە .


ئومێد خۆشناو باسی لەوەشکرد سالانی رابردوو گەواھی ئەو راستیە دەدات پارتی شانی داوەتە بەر ھەموو ئەو قەیرانانەی کە رووبەرووی ھەرێم بۆتەوە ھەر ئەمەش بوو وایکرد پارتی لە ٣٨ کورسیەوە ببێتە ٤٥ کورسی خەلکی ھەرێمی کوردستایش ئیتر باوەر بە قسەو لێدوانەکانیان ناکەن .





ئەم هەواڵە 769جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad