English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئارێز، قەندت خوارد به بێ پارێز!
2020-05-21 [11:03 AM]

کەریم قادر



ئارێز عه‌بدوڵڵا، که‌ زمانی له‌ ده‌ستی درێژتره‌، بۆ به‌شی کوردی رادیۆی ده‌نگی ئه‌مریکا، زبر دژی حکومه‌تی کوردستان و پارتی دواوه‌، گوتویه‌تی: ده‌توانین ته‌خت و تاجی حکومه‌ت بڕوخێنین!
ئارێز، له‌بیری چووه‌، به‌عس له‌ قوشته‌په‌ بوو، حکومه‌تی هه‌ولێری پێ نه‌ڕوخا، داعش له‌ گوێڕ بوو، حکومه‌تی هه‌ولێر، نه‌ک ته‌ختی نه‌ڕوخا، به‌ڵکو بووه‌ سه‌رمه‌شقی شکاندنی ئه‌فسانه‌ی ده‌وڵه‌تی تیرۆریزمی نوێ له‌ جیهان.
زۆر نه‌یاری تریش، خۆیان تاقیکرده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به‌ ته‌خت و تاجی حکومه‌تی هه‌ولێر، دوایه‌مینیان که‌ هاوکوفه‌کانی ئارێز چاوساغیان بوون، له‌ پردێ وه‌ڵامی خۆیان وه‌رگرته‌وه‌!
له‌ڕووی سیاسیشه‌وه‌، هه‌موو ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌ولێر، پێمان ده‌ڵێت، هه‌ولێر رێژه‌ی نه‌گۆڕه‌، پشتیوانی جه‌ماوه‌ریی زیاد بکا، که‌م ناکا! ئینجا نازانم، به‌ چ مه‌نتقێکی سیاسی و چۆن ئه‌و جورئه‌ته‌ی کردووه‌‌، ئه‌و قه‌نده‌ی شکاندووه‌، که‌ باسی ته‌خت و تاجی پڕشکۆی هه‌ولێر بکات.
ئه‌گه‌ر خولیای ئه‌وه‌یشی هه‌یه‌، خۆی نا، ئه‌وانه‌ی که‌ ده‌ستی له‌پشت ده‌ده‌ن، با ئه‌مجاره‌ش خۆیان تاقی بکه‌نه‌وه‌! نازانم، کاک ئارێز بۆ گرێی ده‌روونی به‌رانبه‌ر سیانه‌ی "پارتی، حکومه‌ت و هه‌ولێر" هه‌یه‌، خۆ پارتی و حکومه‌تی هه‌ولێر، بڕوانامه‌ ته‌زویره‌که‌ی ناوبراویان ئاشکرا نه‌کردووه له‌ په‌ڕله‌مانی عێراق‌، ئه‌وه‌ی ئاشکرایکرد (ئاڵا ئه‌سه‌دی) هاوبیری بوو! خۆ ئێمه نه‌بووین، له‌ په‌ڕله‌مانی عێراق راوی بێنین و به‌ ترومبێلی ژنان هه‌ڵبێت! ئیتر ئه‌م په‌لاماردانه‌ی قاچی پارتی، هه‌ولێر و حکومه‌ت بۆ؟
کاک ئارێز، ئه‌گه‌ر زه‌حمه‌تیکێشابا و وه‌ک قه‌دیم "زه‌حمه‌تکێشان" بووبا، هه‌‌ندێک له‌ هاوکێشه‌ سیاسییه‌کان ده‌گه‌یشت، ده‌یزانی پایته‌خت به‌مانا سیاسیه‌که‌ی، پارویه‌کی هێنده‌ ئاسان نییه‌، بۆ ئه‌و و نه‌یارانی هه‌ولێر، قوت بدرێ.په‌روه‌رده‌ی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی، ژینگه‌ و سایکۆلۆژیای هه‌ولێر، به‌شێوه‌یه‌که‌، رێگه‌ به‌ خیانه‌تکاران نادا، هه‌رزان فرۆشی بکه‌ن، چ جای به‌ ئارێزی هاوفیکری خیانه‌تکاران، که‌ بیه‌وێت ده‌ست بۆ تاجه‌که‌ی ببا!
قسه‌ له‌ گۆتره‌ ناکرێ، به‌ڵام ماوه‌یه‌که‌، هه‌ندێک سه‌رکرده‌ و بنکرده‌ی یه‌کێتی، ده‌یانه‌وێت ده‌ستی چه‌وری خۆیان، به‌ پارتیدا بسڕن. کاک ئارێزیش، وه‌ک نه‌خۆشێکی شه‌کره‌، قه‌ندی خواردووه‌ بێ پارێز، ئه‌گه‌رنا له‌ شه‌سته‌کانه‌وه‌، گره‌و له‌سه‌ر باڵ باڵێنی پارتی ده‌کرێ، که‌چی دوای رۆیشتن یان ده‌رکردنی هه‌نده‌کان، پارتی هه‌ر یه‌ک مه‌رجه‌ع و ناوه‌ندی بڕیاری هه‌بووه‌.
پارتیی، باڵی شکاندنی یه‌کتری تێدا نه‌بووه‌، به‌ڵکو تێکڕا، باڵی به‌هێزی فڕینین بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجی کورد و کوردستانن، نه‌ک په‌ڕ و باڵی ته‌سلیم کردنی خه‌ڵک و خاکه‌که‌مان!





ئەم هەواڵە 238جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad