English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توشبووانی کۆرۆنا لە جیهان پێنج ملیۆنی تێپه‌ڕاند
2020-05-21 [12:02 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهاندا پێنج ملیۆن کەسی تێپەڕاند لەکاتێکدا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ئەمەریکای لاتین پێش ئەمەریکا و ئەوروپا کەوت.

لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا 91,000 کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، سێیەکی ئەو ژمارەیە لە ئەمەریکای لاتین بوون. هەروەها ئەمەریکا و ئەوروپا هەر یەکێکیان لە سەدا 20 ی ئەو ژمارەیە توشبوویان هەبووە.

زۆرینەی توشبووان لە بەڕازیل بوون کە لەمدواییانەدا پێش هەریەک لە ئەڵمانیا و فەڕەنسا و بەڕیتانیا کەوت و بووە سێیەمین وڵات لە زۆرترین ژمارەی توشبوودا، لە دوای هەریەک لە ئەمەریکا و ڕوسیاوە دێت.

لە 10ی مانگی یەکی ئەم ساڵدا بۆ یەکەمین جار 41 کەس لە وهانی چین توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، تاوەکو 1 ی مانگی چوار یەک ملیۆن کەس لە جیهاندا توشی ڤایرۆسەکە بوون، لەو کاتەوە لە هەر دوو هەفتەیەکدا يه‌ك ملیۆن کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون.

تاوەکو ئێستا پەتای کۆرۆنا بۆتە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە 326,000 کەس، بەڵام باوەڕ وایە ژمارەکە زۆر لەوە زیاترە بەهۆی ئەوەی زۆرێک لە وڵاتان هێشتا پشکنینەکان بۆ ڤایرۆسەکە تیایاندا سنووردارە، هەروەها زۆرێک لە وڵاتانیش جگە لەوانەی لە نەخۆشخانەکان گیان لەدەستدەدەن ئەوانی دیکە هەژمار ناکەن. زیاتر لە نیوەی گیان لەدەستدانەکانیش لە ئەوروپا تۆمارکراوە.

سەرەڕای زیادبوونی ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسەکە، زۆرێک لە وڵاتان خوێندنگا و شوێنی کارەکانیان کردۆتەوە و ئەوەش بۆتە هۆی بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە.





ئەم هەواڵە 9580جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad