English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەم ئەسکندر: داعش ھەبوونی بۆشای ئەمنی بە دەرفەت دەزانێت و خۆی بەھێز دەکاتەوە
2020-05-21 [12:39 PM]

ZNA-هەولێر


ئەندامێکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەو بۆشایە ئەمنیەی کە ھەیە جموجۆلی داعش زۆر و بەھێز کردووە، داعشیش ھەبوونی بۆشای ئەمنی بە دەرفەت دەزانن، لاوازبوونی میلیشیاکانی حەشدی شیعی کە کۆنترۆلی ناوچەکەی کردووە دەرفەتێکە بۆ داعش کە خۆی بەھێز بکاتەوە و ئەو ھێزەی خۆی بەکاربێنێت دژی خەلکی ناوچەکە بەتایبەتی کورد.

مەم ئەسکندر  نێرەوەیی، ئەندامی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم لە پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ھێزەکانی پێشمەرگە لە دوایی رووداوەکانی ١٦ ئۆکتۆبەر لە ناوچەکانی دەروەی ئیدارەی ھەرێم نەمان، ئەمە ھۆکارێکە بۆ دروست بوونی بۆشای ئەمنی لەو ناوچانەدا، خەلکی ئەو ناوچانە و عێراق بە گشتی بەشێوەیەکی دەمارگیر تایفی و نەتەوەی پەروەردەکراون، کاتێک بۆشایەکی ئەمنی دروست دەبێت و ئەو دەمارگیریە گەشەدەکاتن و بوەتە ئەگەری ئەوەی پێکھاتەکانی تر لەو ناوچانەدا ھەست بە بێ کەسی بکەن و مەترسی لە سەر ژیانیان دروست ببێت بەتایبەتی کورد، بینیمان کە لە ساڵی رابردوودا خەلکی ئێمە لەو ناوچانە زەوی وزارەکانیان سوتێندران و چەند رووداوی ناخۆشیان بەسەر دا ھات، بۆ ئەمسالیش چەند رۆژ لەمەوبەر کە دووبارە بە ھەمان شێوەی ساڵی رابردوو گەنمی جوتیاران سوتێندران.

ئەندامی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم لە پەرلەمانی کوردستان گووتی: ئێمە وەکو لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم کە چەند داوامان لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە ھەم حکومەتی ھەرێمی کوردستان و ھەم حکومەتی عێراق کە رێکارە ئەمنیەکان لەو ناوچانەدا توندتر بکرێن بۆ ئەوەی وەکوو پار ساڵی زیان بە خەلکی ئەو ناوچانە نەگاتن بۆ ئەوەی بتوانن زەوی و زارەکانیان بدورنەوە ئێستا کاتی دوروێنەیە بۆ ئەوەی رەنجی یەک ساڵی جووتیاران بە ھەدەر نەرواتن وەک پار ساڵ ھەمان رووداو بەسەریان بێنەوە، بەداخەوە ئەو بۆشایە ئەمنیەی کە ھەیە جموجۆلی داعش زۆر و بەھێز کردووە، داعشیش ھەبوونی بۆشای ئەمنی بە دەرفەت دەزانن، لاوازبوونی میلیشیاکانی حەشدی شیعی کە کۆنترۆلی ناوچەکەی کردووە دەرفەتێکە بۆ داعش کە خۆی بەھێز بکاتەوە و ئەو ھێزەی خۆی بەکاربێنێت دژی خەلکی ناوچەکە، کورد تیرۆر دەکرێت و دەربەدەر دەکرێن مال و مولکیان سوتێندراون و لە سەر شوێنی خۆیان دەرکراون رێژەیەکی زۆر گوندەکانی ئەو ناوچانە چۆلکراون لە باشووری کەرکووک داقووق ١٥ گوندی کاکەیەکان بە تەواوی چۆلکراون و خەلکەکەی دەربەدەر کراون و ھیچ ھێزێکیش نیە پارێزگاریان لێ بکاتن.

مەم ئەسکندر گووتیشی: پێشوەتر ژمارەیەک رێککەوتنێکی ئەمنی لە نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق دا ھەبووە، ئێمە داوامان لە حکومەتی عێراق کردووە کە بگەرێنەوە سەر ئەو رێککەوتنانە لەبەر دروست بوونی ئەو بۆشایە ئەمنیە لەو ناوچانە دا بە ھەماھەنگی لەگەل پێشمەرگە پربکرێنەوە بۆ ئەوەی کە ژیانی خەلکی پارێزاوبێت، بەداخەوە حکومەتی عێراق  ئەو بەرپرسیاریەتە یاسایەی سەر ئەرزی واقع ھەلنەگرتووە بەرپرسی یەکەمە لەھەر رووداوێکی لەو ناوچانەدا روودەدات، چونکە دەبێت حکومەتی عێراق سەروەری خۆێ و ئەمن و ئاسایشی لەناوخۆدا بپارێزێت و بتوانێت کۆنترۆلی ولاتی خۆی بکاتن، بەلام بە داخەوە نەی ویستووە ئەمە بکاتن، چونکە عێراق سوپایەکی ھەیە ئینتیمای نیشتیمانی بۆ عێراق زۆر لاوازە و ئینتیمای زیاتر بۆ تایفەگەریە لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بەداخەوە لەژێر دەستی حەشدی شیعیە و ئەوانیش گروپی جیاجیان پێکەوە گرێدراونین مەترسی ئەوانیش ئەوەیە کە چەکدارن و ھێزێکی رێکخراونین و بە شێوەیەکی یاسایش چۆتە بەردەم ئەنجومەنی نوێبەرانی عێراق پێداچونەوەیەکی یاسای بۆ کراوە، بەلام ھێزێکی پەرتوبلاوە و نیشتیمانی نیە و بەلکو زیاتر لە بەرژەوەندی تایفەگەری دایە ئەگەر لەسەر بیروباوەری تایفەگەریش لە عێراقدا لار بکەی ناتوانی وەکو پێویست رۆلی بگێری، ئەمەنە ھۆکاری ئەوەن کە حکومەتی عێراق تا ئێستا نەیتوانیوە کۆنترۆلی ئەو ناوچانە بکاتن.

ھەروەھا مەم ئەسکندر نێرەوەیی، ئەندامی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم لە پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە چوارشەممەی رابردوو ئێمە وەکو لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم کۆبوونەوەی خۆمان ئەنجامدا و لەو کۆبوونەوەیەشدا ھەلسەنگاندمان کرد بۆ ئەو دۆخەی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم روودەدات و ئێمە راپۆرتی خۆمان ئارستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە، ئێمە تەنیا لێژنەیەکی چاودێرینە و تەنیا دەتوانین لایەنە پەیوەندیدارەکان لەو باروودۆخە و ئەو روودەداوانە ئاگادار بکەینەوە و بە بیریان بھێنینەوە، ھەروەھا داوامان لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کردووە دانیشتنێکی تایبەت لە پەرلەمان کوردستان ئەنجامبدرێت دەربارەی ئەو ناوچانە و و ھەلسەنگادنی ئەو ناوچانە و خوێندنەوەیەکی دروست بۆ ئەو ناوچانە بکرێت و بە شێوەیەکی فەرمی داوامانکردووە کە دانیشتنێکی تایبەت بکرێت، پێشبیبیش دەکەم لەدوایی جەژن دانیشتنێک ئەنجام بدرێت تایبەت لەسەر ئەو ناوچانە لە پەرلەمان کوردستان ئەنجام بدرێت.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 481جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad