English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆژه‌كانی پشووی جه‌ژن راگه‌یه‌نرا
2020-05-21 [03:52 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگەیەندراوێک پشوه‌كانی چه‌ژنی ره‌مه‌زانی راگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو پشوو ده‌ست پێده‌كات.

ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه‌:

بە بۆنەی جه‌ژنی پیرۆزی رەمه‌زانه‌وە ، حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووه‌كانی جه‌ژن رادەگەینێت کە له‌ رۆژی یه‌كه‌شه‌ممه‌وه‌ ٢٤-٥-٢٠٢٠ ده‌ستپێده‌كات و تا رۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨-٥-٢٠٢٠ به‌رده‌وام‌ ده‌بێت.

 

هاتنی جه‌ژنی پیرۆزی ره‌مه‌زان له‌ هاووڵاتییانی كوردستان پیرۆز بێت و هیوادارین له‌ رۆژانی جه‌ژندا، له‌ پێناو ته‌ندروستی هه‌موومان، پابه‌ندی رێنماییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بین.

 

د. جوتیار عادل

گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

٢٠٢٠/٥/٢١





ئەم هەواڵە 4201جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad