ZNA_ هەولێر
سەڕەڕای ئەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رەزامەندی دا لە سەر ناردنی بڕی چوارسەد ملیار دینار وەک بەشێک لە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کە بڕیار بوو بەر لە جەژن بگاتە دەستی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان . بەڵام بۆ ئاگاداری هەموو لایەک تا ئێستا ئەو بڕە پارەیە نەگەیشتووە.
بەڵام وێڕای سەختی باری دارایی و کەمبوونی داهاتی هەرێم بە رێژەیەکی زۆر ، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەو داهاتەی لە بەردەستە لە فرۆشتنی نەوت و داهاتی ناوخۆ و قەرزکردنەوە، مووچەی سەرجەم موچەخۆرانمان بەر لە جەژنی پیرۆزی رەمەزان دابەشکرد.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان
2020/5/21
ئەم هەواڵە 7819جار خوێندراوەتەوە |