English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شەڕفرۆشان شەڕتان لێ ناکڕین:
2020-05-22 [11:52 AM]

نوسینی✍️: د. رێبین سەلام


هەروەک هەموان ئاگادارین، کۆمەڵێک هەوڵی نەزۆک هەیە بۆ دروستکردنی پشێوی لە کوردستان و شەڕ پێ فرۆشتنێکی روون و ئاشکرا ئەم هەوڵانە راستەوخۆ و ناراستەوخۆ دەق لە  قۆناغەکانی دووەمی گەمارۆکانی سەر ئێران چڕبۆتەوە کە بریتی بوو له قەدەغەکردنی نەوت و گازی ئێرانی لە لایەن ئەمریکا و وڵاتی جیهانەوە، چونکە هەرێمی کوردستان و عێڕاق بە یارمەتی سعودییە نەیانهێشت پێداویستی جیهان بۆ نەوت بە بۆنەی  گەمارۆ خستنە سەر نەوتی ئێران بەجیهانەوە دیار بێت، گرنگرترین ئەو شەڕ پێفرۆشیانەی کە راستەخۆ کراوەتە سەرمان یاخود ناراستەوخۆ و بە وەکالەت هەوڵدراوە لە شەڕ و پشێویەکی بێ ماناوە بگلێین پاش ئەوەی کوردستان بێ لایەنی لە هەڵبژارد لە تەنگژەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، ئەو هەوڵی تێوەگلانانە لەم خاڵانەی خوارەوەدا دیارە:

١- کاتێک هێرش کرایە سەر چەند هێزێکی ئێرانی لە ئەهواز کە ئەو پەڕی ئەوپەڕی خوارووی عێڕاقە، ئێرانیەکان دەیانگووت هەرێمی کوردستان بەو هێرشە هەستاوە.
٢- فڕۆکەی بێفڕوکەوانی ئیسرائیلی بۆردومانی گەنجینەکانی ساروخی بالستی وەکیلەکانی ئێرانی دەکرد لە عێڕاق، ئیسرائیل بۆخۆی دەیگوت منم کەچی هەوڵ دەدرا بخرێتە ملی هەرێم گوایە لە هەرێمەوە فڕۆکەکان هەڵدەفڕن لەکاتێکدا کۆگا بۆردومانکراوەکان دوو بست لە سەربازگەی (عین الاسد) دوور بوون و لەوێوە دەفڕین.
٣-(قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهه‌ندیس) بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان دوای دوو رۆژی سەری ئەمساڵ دەپێکرێن، (مەلا حەسەن  نەصروڵا) کە خۆی ناوێرێت بەسەر زەویدا بڕوات لە ژێر زەمینەکانەوە وتارەکانی بە شریتی تۆمارکراوی دەنێرێت بۆ کەناڵەکان، کەچی پەنجە بۆ جەنابی سەرۆک رادەکێشێت و دەڵێت کە داعش هات تۆقی بوون و قاسم سولەیمانی یارمەتی دان.
٤- لە زێی وەرتێ هێزی پێشمەرگەی وەزارەتی پێشمەرگە کە لە هێزەکانی (٧٠ و٨٠) پێکهاتوون بۆشایی ئەمنی پڕ دەکەنەوە کەچی برادەرانی یەکێتی و pkk قەڵص دەبن.
٥- (ئیبراهیم سەلیمی) کە ١٧ ساڵ لە بەندیخانە بوو رێخۆشکەری بۆ دەکرێت تاوەکو بگاتە هەرێم لە پێنجوینێک بەفیتی دەزگای زانیاری رادەستی ئێران دەکرێتەوە و لە سێدارە دەدرێت تاوەکو دیموکرات لە پارتی دیموکرات بکەن.
٦- پەرلەمانتارێک لەمەو بەر لە سەر بێ بەڵگەیی تۆمەتەکانی بە داوای یاسایی دۆڕاندویەتی و براوەی داواکە بە گەورەیی خۆی بەخشیویەتی و کەچی دیسان هەر لەو خوەی خۆی نەکەوتوە بە ختوکەدانی ئەم و ئەو ، ئەندامانی پەرلەمان لەگەڵ سێ ناوی دیکە خراونەتە دەنگدانەوە بۆ سەندنەوەی پارێزبەندی لێی ، کەچی یەکێتی نیشتمانی لە حیزبی پەلەمانتارەکە زیاتر قەڵص دەبێت و سەرۆکی پەرلەمان کۆبونەوەکە جێ دێڵێت!!! بە مەرجێک هیچ رێکارێکی نائاسایی و نایاسایی جێبەجێ نەکراوە و بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان رێ و شوێنەکان کراوە و جێ بەجێکردنی یاسا کراوە بە هەڵایەکی گەورە، ئەگەر دوور نەڕۆین هەر ئەو عێڕاقەی لەمەڕ خۆمان پارێزبەندی پەرلەمانی لە چەندین پەرلەمانتار سەندۆتەوە کە بە نیوەی پەرلەمانتارەکەی خۆمان بە خراپی ئەو پارێزبەندییەی بۆ دەستی دەرەکی و بە تۆمەتی بێ بنەما بەکار نەهێناوە و کەسیش هەر باسیشی نەکرد لە عێراق. پاریزبەندی ماف و ئیمتیازی پەرلەمانتار نیە تاوەکو پێی ببێت بە کەڵەگا بەسەر خەڵک و حوکمەتەوە یاخود سیخوڕ و ئەڵقە لە گوێی ئەم و ئەو ، بەڵکو بۆ ئاسانکاری کاری پەرلەمانتارە تاوەکو دەست واڵا بێت لە کاری چاودێری کردنی حکومەت و دانانی یاسا ، هەر لێرەدا پێشنیارێکم بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە کە لەنگیەکی یاساییمان هەیە دەبێت چاک بکرێتەوە ، خۆشبەختانە یەکێک لەهەموارە گرنگ و دیموکراتیەکان ئەم خولەی پەرلەمان کردی ، کە بریتی بوو لە سەربەخۆیی پەرلەمانتار لە حیزبەکەی دوای چونە پەرلەمان ، واتە ئەگەر پەرلەمانتار بەرای حیزبەکەی نەجوڵایەوە ، حیزبەکەی بۆی نەبێت لە پەرلەمانتاری بخات ، ئەمە یاسایەکی چاک بوو بەڵام بە هەبوونی ئەم یاسایە و پارێزبەندی پەرلەمانی ، پەرلەمانتار هیچ رێسایەک نایگرێتەوە و بەئاسانی دەکڕدرێتەوە و دەرچەیەکی خراپە بۆ دزەکردنی دەستی تێکدەر تاوەکو بە (( تەرغیب و تەهریب )) بەکاربهێنرێت ، بۆیە دەبوایە لە کاتی هەمواری سەربەخۆیی پەرلەمانتار شتێک لە پارێزبەندیش هەموار بکرایە ، ئێستەش نەچوە بچێ دەکرێت هەموارێک بکرێت.
٧- پێکهاتە ئاینی و نەتەوەییەکان بەشێکی گرنگی کوردستانن و دەنگیان لەگەڵ پارتی دا بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندی سەر پەرلەمانتارەکە دا و بەفەرمی دەڵێن هاوپەیمانی پارتین کەچی هێرشێکی ناڕەویان کراوەتە سەر ئێستا کە قابیلی قەبوڵکردن نیە. 
٨- لە ٢٠١٧ ەوە یاسایەک لە لایەن برادەرانی گۆڕان پێشکەشکراوە کە تێبینی هەیە لەسەر لامەرکەزی سلێمانی تازەبەتازە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەم باسە دەوروژێنن و داوای شتێک ئەکەن کە خۆی بوونی هەیە ...!!!
بەرێزان... لامەرکەزی ئیدای(خودموختاری) لە١٨٢٠ ەوە بوونی هەیە و دەستوری عێڕاقیش لە مادە ١١٦ دانی پێداناوە و سلێمانی لە خودموختاری ئیداری زیاتریش هەیە ، جگە لە خودموختاری داراییش کە بە ڕاپۆرتی فەرمی داهاتی شارەکە (٨٥٪ ) دەچێتەوە گیرفانی بەرپرسانی سلێمانی ١٥٪ دێتەوە خەزێنەی هەرێم و١٠٠٪  بودجەی پارێزگانی وەرگرتووە بە زیادەوە لە کابینەکانی پێشودا سلێمانی و هەڵەبجە دەبوایە٤٠٪ ی بودجەی هەرێمی بۆ خەرج بکرێت کەچی ٤٢٪ ی بۆ چووە ، لەم کابینەیەشدا ٥٤٪ ی سەرجەم بودجەی کوردستانی تا ئێستا بۆ سەرفکراوە بە پێوەری دادپەروەری جەنابی سەرۆکی حکومەت کە (٤٠٠) ملیار بۆ ئەو پرۆژانە سەرفکراوە کە ٨٥٪ ی تەواو بووە ، جگە لەمە بە راپۆرتی وەزارەتی پلان دانانی عێڕاق ساڵی ٢٠١٨ سلێمانی یەکەمین پارێزگای هەرێم وعێڕاقە لە خۆشگوزەرانیدا و تەنیا ٤,٥٪ ی هەژارە ، ئیدی خودموختاریەکەی برادەران هەر خودموختاری سیاسی ماوە کە بە مانای جیابوونەوە دێت لە هەرێم و تەرەفدارکردنێتی لە شەڕێکی ماڵوێرانکە وهیچی تر زیاتر نیە.





ئەم هەواڵە 388جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad