English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر زانیاری نوێ دەخاتەروو لەسەر کەمی ئاو لە ھەولێر
2020-05-22 [04:38 AM]

ZNA-ھەولێر


بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر رایگەیاند، کە ئەو دەنگۆیانەی کە باس لە نەمانی ئاو دەکەن لە زۆربەی شوێنەکانی شاری ھەولێر دوورە لەراستیەوە و بەم جۆرە نیە کە باسی لێوەدەکرێت، ھۆکاری دروست بوونی کێشەی کەم ئاوی لە شاری ھەولێر، کەم بوونەوەی کارەبای نیشتیمانیە.

 

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەو دەنگۆیانەی کە باس لە نەمانی ئاو دەکەن لە زۆربەی شوێنەکانی شاری ھەولێر دوورە لەراستیەوە و بەم جۆرە نیە کە باسی لێوەدەکرێت، لە شاری ھەولێر دا ملیۆنێک و چوارسەد ھەزار کەسی تێیدا دەژیتن ئەوەی کە ئێستا  کێشەی ھەیە لە دەروەی شەقامی ١٢٠مەترین ئەو شوێنانەن کە ئاوەکانیان بیرە و بیرەکانیش لەگەل کەم بوونەوەی کارەبا کێشەی لە پێدانی ئاو بۆی دروستبووە و ژمارەیەکی کەمتر خەلکیش لە بێرەکانەوە ئاوی بۆ دەچێت،  ئەوەی کە باس دەکرێت و دەلێن ئاو ھەر نەماوە راست ناکەن و ئەگەر لە گەرەکێک یەک مال یان دوو مال کێشەی نەبوونی ئاویان ھەبێت ئەگەر نا بەھیچ شێوەیەک شتی وانیە کە بلێن ئاو نەماوە.

 

ئاری ئەحمەد گووتی: ھۆکاری دروست بوونی ئەو کێشەیە کەم بوونەوەی کارەبای نیشتیمانیە لە ٢١ کاتژمێر کەمبۆتەوە بۆ ٩ کاتژمێر، لەو ٩ کاتژمێرەش دا بە پچر پچر کارەبا ھەیە، لەو ماوەیەدا ھەر شوێنێک مۆلیدەی ھەبووە لەسەر بیرەکان کە ژمارەیان ٩٠ بیرە ئەمرۆ بەکار خستراینەوە و کێشەکانیان بۆ چارەسەر کراوە و سووتەمەنی و کەلوپەلی پێویستیشیان بۆ دابین کراوە ھەر کێشەیەکیشیان ھەبێتن ئەوا بۆیان چارەسەر دەکەین، ھەروەھا ئەو بیرانەی کە دوو کارەبایان ھەبووە کێشەیان ھەبووە لە ھێزی کارەبای دووە ئەوانیش چارەسەر کراون، ھەو بیرانەی کە بە نۆرە دروستکردن و بچوکردنەوەی تۆری ئاو پێیان بۆ ئەوەی کە بتوانین کۆنترۆلی کێشەی کەمی ئاوبکەین و ئەو بیرانەی کە کێشەی ئاویان بۆ دروست دەبێت کە بتوانن چارەی بکەین و تۆرەکانمان ھەموویان رێکخستونەتەوە بە درقست کردنی نۆرەی بچووک بچووک  ئاو بەھاولاتیان بدرێت.

 

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە پرۆژەی ھەولێر کار لە گردمامک جاری تەواو نەبووە، بەلام لەسەر ئەو پرۆژەیە گرێبەستکرا بووە لەگەل کۆمپانیایەکی بەریتانی و دیزاینەکەشی تەواو کراوە، بەلام بە ھۆی نەبوونی بوودجەی پێویست نەمان توانیوە کە پرۆژەکە تەواو بکەین و بەکاری بخەین، ئێمە چاوەروانین کە تەمویل بکرێت ئنجا پرۆژەکە دەست بەکاربێت. 


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 5611جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad