English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی... له‌ مانگی رمه‌زان زیاتر له‌ 140 تۆن خۆراك و پاككه‌ره‌وه‌ له‌ناوبراوه‌
2020-05-23 [11:23 AM]

ZNA - هه‌ولێر


له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ قایمقامیه‌تی سلێمانی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی ناردوه‌ تێیدا هاتووه‌، له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خوارده‌مه‌نی و مه‌وادی جوانكاری و پاككه‌ره‌وه‌دا ده‌گرن و له‌ناوی ده‌به‌ن.

هه‌ر له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت به‌ هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له‌ (141) تۆن خوارده‌مه‌نی و مه‌وادی جوانكاری و پاككه‌ره‌وه‌دا گرتوه.

وتیشی: به‌هۆی خراپی و نه‌شاوی بۆ خواردن یان به‌كارهێنانی لە ماوەی (24/4 بۆ 23/5) لیژنه‌كان دەستیان به‌سه‌ر ( شیرەمەنی، سەوزەو میوە، مەوادی پاككەرەوە، چەرەسات ، شیرینی و خواردەمەنی لەقتونراو، ده‌رمانی زیاد و كه‌مكردنی كێش)دا گرتوه‌.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: به‌فه‌رمانی قائیمقامیه‌ سلێمانی و له‌لایه‌ن كه‌سانی شاره‌زا له‌ ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناو براون‌.

 





ئەم هەواڵە 3541جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad