English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە گرێبەستێکی ئەنتەرمیلان رەتدەکاتەوە 
2020-05-23 [01:31 AM]

ZNA- ھەولێر 


راپۆڕتە رۆژنامەوانیەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە یانەی بەرشەلۆنە گرێبەستێکی یانەی ئەنتەرمیلانی ئیتاڵی رەتکردووتەوە بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ ساموێل ئۆمتیتی . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆڕتی ئیسپانی ، یانەی ئەنتەرمیلان داوای لە یانەی بەرشەلۆنە کردووە ئۆمتیتی بەشێک بێت لە گرێبەستی گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێز بۆ یانەی بەرشەلۆنە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، بەرپرسانی ئەنتەرمیلان پێشنیاریان کردووە وەرزی داھاتوو ئۆمتیتی بە شێوەی خواستن یارییان بۆ بکات ولەگەڵ مافی کڕینی لە دوای تەواو بوونی ماوەی خواستنەکەی ، بەڵام بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە ئەم پێشنیارەیان رەتکردوتەوە . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، یانەی بەرشەلۆنە ئامادەیی خۆی دەربڕیووە دەست بەرداری ئۆمتیتی بێت لەبەرامبەر ٣٠ ملیۆن یۆرۆ . 

 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 11647جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad