English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
 سەرۆکی ھەرێمی کوردستان :  ھیوادارم جەژن و بۆنەکانی داھاتوومان لە کەش و دۆخێکی باشتردا بکەینەوە 
2020-05-23 [01:48 AM]

ZNA- ھەولێر 



نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی ھاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز رایگەیاند ، ھیوادارم ھاتنەوەی ئەم جەژنە ھاندەری زیاتری ھەموومان بێت بۆ تەبایی، یەکڕیزی، لێبوردەیی، پێکەوەژیان و یەکترقبووڵکردن، لەگەڵ خۆیدا خێر و خۆشی بھێنێت و جەژن و بۆنەکانی داھاتوومان لە کەش و دۆخێکی باشتردا بکەینەوە. 


جەژنی ڕەمەزان لە خانەوادە و کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و لە تەواوی موسڵمانان لە کوردستان، عێراق و ھەموو جیھان پیرۆز دەکەم. 

ھیوادارم ھاتنەوەی ئەم جەژنە ھاندەری زیاتری ھەموومان بێت بۆ تەبایی، یەکڕیزی، لێبوردەیی، پێکەوەژیان و یەکترقبووڵکردن، لەگەڵ خۆیدا خێر و خۆشی بھێنێت و جەژن و بۆنەکانی داھاتوومان لە کەش و دۆخێکی باشتردا بکەینەوە. 
جەژن لە کاتێکدا دێتەوە کە ھەرێمی کوردستانیش وەک وڵاتانی ناوچەکە و جیھان، ڕووبەڕووی مەترسیی بڵاوبوونەوە و پەرەسەندنی زیاتری پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا و لێکەوتە ھەمەلایەنەکانی بووەتەوە، بۆیە پێویستە ھەموومان لە ھەرێمی کوردستان پێکەوە،‌ یەکڕیز و تەبا کار بکەین و ھاوکار و یارمەتیدەر بین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دۆخە و تێپەڕاندنی سەختییەکان. 
تەنھا بە کاری پێکەوەیی و تەبایی و ھاوکاریی ھەموو لایەکمان، وەک قەیرانەکانی پێشتر دەتوانین ئەم دۆخەش تێپەڕێنین و پێکەوە بەسەریاندا سەرکەوین. 
لەم بۆنەیەدا دووپاتی دەکەینەوە کە سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان وەک چەترێک دەبێت بۆ تەبایی و یەکگرتووییی ھەموو ھێز و لایەنە سیاسییەکان و پێکھاتەکانی کوردستان و نوێنەرایەتیکردنی ھاووڵاتیان بە تەواوی جیاوازیی ئینتیمای حزبی و سیاسی و نەتەوەیی و ئایینی و کولتوورییەوە، لەم پێناوەشدا و بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و باشترکردنی ژیان و گوزەرانی ھاووڵاتیان، لە کار و ھەوڵەکانی بەردەوام دەبێت. 

جەژنی ڕەمەزان لە ھەمووان پیرۆز بێت، ھیوای سەلامەتی و تەندروستییەکی باش بۆ ھەمووان دەخوازم و داوا لە ھاووڵاتیانی خۆشەویست دەکەم ڕێنمایییەکانی خۆپارێزی ڕەچاو بکەن. خوای مەزن کوردستان و ھەموو لایەک بپارێزێت. 


نێچیرڤان بارزانی 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان 
٢٣/٥/٢٠٢٠

 





ئەم هەواڵە 3826جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad