English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیامی مەسرور بارزانی بە بۆنەی ساڵیادی شۆڕشی گوڵانەوە
2020-05-25 [08:52 AM]

ZNA - هەولێر


لە (44) مین ساڵیادی شۆڕشی گوڵانەوە، پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان و گشت بەشداربووانی ئەم شۆڕشە دەکەم و ، بە رێز و پێزانینێکی زۆرەوە یادی ئەو پێشمەرگە قارەمانانە دەکەینەوە کە بەردەوام بوون لە خەبات و تێکۆشان لە پێناو مافە رەواکانی گەلی کوردستان.
شۆڕشی گوڵان کە درێژەپێدەری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بوو ، سەرەنجام بە هاوکاری و یەکڕیزی هەموو لایەنە کوردستانییەکان و پێکهاتەکانەوە، بەرهەمەکەی سەرهەڵدانی گەلی کوردستان لە بەهاری 1991 و دروستبوونی پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو. 
شۆڕشی گوڵان سەلمێنەری ئەو راستییە بوو، کە خواست و ئیرادەی میللەتەکەمان لە هەموو پیلانێک بەهێزترە و، بە یەکگرتوویی و هاوهەڵوێستی خەڵکی کوردستان، دەتوانین هەموو دۆخێکی سەخت تێپەڕێنین. پێویستە لەم دۆخەی ئێستاشدا ، بەگیانێکی پێشمەرگانە و بە یەکڕیزی و تەباییەوە، خزمەتی نیشتمانەکەمان بکەین و، بەم رێگەیەشەوە دەتوانین بەسەر هەموو ئاستەنگ و سەختیيەکاندا سەربکەوین. 

سەری رێز و نەوازش بۆ شەهیدانی شۆڕشی گوڵان و سەرجەم شەهیدانی کوردستان . 

مەسرور بارزانی 
2020/5/25





ئەم هەواڵە 3247جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad