English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توێژینەوەیەکی نوێ دەردەخات ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری لەسەر ئافرەتی دووگیان هەیە
2020-05-30 [02:54 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکرد 16 ئافرەتی دووگیان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و لەکاتی دووگیانیدا ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وێڵاشی منداڵەکاندا دۆزراوەتەوە.

پشکنینەکانی زانستی نەخۆشیەکان ئەوەی دوای منداڵبوون دەکرێت، بەڵگەیان دۆزیوەتەوە ئاماژە بە کەمی چوونی خوێن بۆ مندالەکە دەدات لەسکی دایکیدا، سەرباری ئەمە جەڵتە لە وێڵاشدا ڕوویداوە.

توێژینەوەکە دەڵێت لەوانەیە ئەمە کاریگەری لەسەر ڕۆڵی وێڵاش هەبێت لەگەیاندنی ئۆکسجین و خواردن لەخوێنی دایکەوە بۆ منداڵەکە، هەروەها پاکردنەوەی خوێنی منداڵەکە.

ئمیڵی میڵەر پزیشک لە نەخۆشخانەی نۆرث وێسترن لەئەمریکا و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکەی لە گۆڤاری Clinical Pathology بڵاوکراوەتەوە دەڵێت "نامەوێت وێنایەکی ڕەشبین بدەم، بەڵام ئەم دەرئەنجامانە نیگەرانم دەکات".

سەرباری توێژینەوەکەی لە سەر 16 ئافرەتی دووگیان کراوە، توێژەرەوان دەڵێن ئەم توێژینەوەیە تائێستا لەڕوی پشکنینەکانی لەسەر وێڵاشی تووشبوان بەکۆرۆنا کراوە گەورەترینە.

هەروەها میڵەر ووتیشی "نامەوێت بڵێم دەرئەنجامەکان کۆتایی‌یە بۆ توێژینەوەیەکی بجووک لەسەر ژمارەیەکی کەم لەخانمان، بەڵام ئەمە ئاماژەیەکی سەرەتایی‌یە تایبەتە بەو گۆڕانکاریانەی کۆڤید-19 هەیەتی لەسەر وێڵاش و کاریگەری لەسەر تەندروستی خانمانی دووگیانەکان".

هەرچەندە توێژینەوەکە تایبەت بوە بەدایکانی دووگیان و تووشبوو بەکۆڤید-19، بەڵام تائێستا هیچ ئاماژەیەک نیە بەبوونی دەرنجامی نەڕێنی لەسەر منداڵەکان.

ئەو منداڵانەی لەدایک بوون تەندروستیان باش بوە ، بەڵام پێدەچێت بەهۆی گیرانی دەمارەکانی وێڵاشەوە هەندێکیان لەکاتی لەدایکبووندا کێشیان کەم بوە و بچووک بوون.

میڵەر لەمباریەوە دەڵێت" وێڵاش کاری خۆیکردوە ئەگەر نیوەشی بەتەواوەتی کاری کردبێت و منداڵەکان بەتەندروستی باشەوە لەدایک بوون".





ئەم هەواڵە 3199جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad