English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێکی پارتی: ھەرکەسێک کوردستانی لا پیرۆزبێت پشتگیری لە پرۆژەی چاکسازی دەکات
2020-06-01 [05:36 AM]

ZNA-ھەولێر


 

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، ھەر کەسێک کوردستان و کوردایەتی لەلا پیرۆزبێت ئەوا پشتگیری لە پرۆژەی چاکسازی دەکات بۆ ئەوەی جێ بە جێ بکرێتن، ھەروەھا بریاری ئەنجامدانی پرۆژەی چاکسازی لەلایەن مەسروور بارزانیەوە بریارێکی گەورە و قورسە بۆ سوودمەندبوونی خەلکی کوردستان بە گشتی داویەتی.

سەروان ھەرکی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ھەموو ئەو ناوخۆشیانەی کە بەسەر ھەرێمی کوردستان داھاتوون ھۆکاری نەبوونی چاکسازیە کە ئێمەی تووشی ئەو قەیرانانە کردووە، ئەگەر بێتوو پرۆژەی چاکسازی جێبەجێ بکرێت ئەوا ھیچ ناخۆشیەکی تری لە شێوەی ئەوانەی بەسەرماندا ھاتوون دووبارە نابنەوە، پرۆژەی چاکسازی دامالینە لە ناخۆشیەکان و ھەنگاوێکی گەورەیە حکومەتی ھەرێمی کوردستان، پرۆژەی چاکسازی بارگرانی دارایی لە سەر حکومەتی ھەرێمی کوردستان کەم دەکاتەوە، حکومەت ئێستا دلنیانیە و ناتوانی رۆژێکی دیاریکراو بۆ دانی مووچە دیاری بکات، چونکە داھاتی ئێمە دیار نیە، ئەگەر چاکسازی ئەنجام بدرێت ئەوا حکومەت سالێک پێشوەختە پلانی خۆی ئامادە دەکات، ئێستا  ھیچ شتێک دیاری نیە، روونی و جوانی لە پرۆژەی چاکسازی دایە.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: ئەگەر سەیر بکەین ئەو ئەحزابانەی کە زۆرترین رێژەی گەندەلیان ھەیە و زۆرترین مووچە خۆری نایاساییان ھەیە و بندیواریان ھەیە لە ناو حکومەت و ھەرێمی کوردستان دا ئەوانن کە دژایەتی جێبەجێ کردنی پرۆژەی چاکسازین، چونکە زەرەرمەندی یەکەم کادیرەکانیان و خەلکێ ئەوانن لە لای ئەوان حزبایەتی ئینجا کوردستان، گەشبینم بەو ھەنگاوانەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی، چونکە یەکەم بەرنامەی کاری حکومەتەکەی ئەنجامدانی چاکسازیبوو نەک بۆ ئەحزابەکانی کوردستان بەلکو بۆ کوردستان، ئەنجام دانی پرۆژەی چاکسازی لەلایەن مەسروور بارزانیەوە بریارێکی گەورە و قورسە بۆ سوودمەندبوونی خەلکی کوردستان بە گشتی داویەتی.

سەروان ھەرکی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە بە دلنیایەوە پرۆژەی چاکسازی جێبەجێ دەکرێت و ئێمە گەرەنتی جێبەجێ کردیمان لە سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی وەرگرتووە زۆر ماددە لە خۆ دەگرێت و رۆژی دەست پێکردنی دیار نیە، بەلام لەھەندێک شووێن دەستکراوە بە چاکسازیی کردن، ھەر کەسێک کوردستان و کوردایەتی لەلا پیرۆزبێت ئەوا پشتگیری لە پرۆژەی چاکسازی دەکات بۆ ئەوەی جێبەجێ بکرێتن، ھەروەھا ھەر کەسێکیش دژایەتی جێبەجێ کردنی پرۆژەی چاکسازی بکاتن ئەوە بدلنیایەوە نە کوردایەتی دەکاتن و نە کوردستانیشی لەلاپیرۆزە.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 3931جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad