English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات
2020-06-02 [01:50 AM]

ZNA- ھەولێر 


ئەمڕۆ سێشەممە ٢ـی ٦ـی ٢٠٢٠ سەرۆک مەسعود بارزانی لە بارەگای خۆی لە سەڵاحەددین پێشوازی لە بەڕێز تولێر ماتیۆ باڵیۆزی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە بەغدا کرد. 

لە دیدارێکدا باس لە بارودۆخی سیاسی و دوا ھەوڵەکانی پێکھێنانی حکوومەت لە عێراق و پەیوەندییەکانی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە عێراق و ھەرێمی کوردستان کرا. 
ھەروەھا ڕۆشنایی خرایە سەر سەرھەڵدانەوەی جموجۆڵەکانی داعش و گرفت و کێشەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم و مەسەلەی کۆچبەر و ئاوارەکان. 

شایانی باسە بەڕێز باڵیۆزی ئەمەریکا ڕۆڵی ئیجابی سەرۆک بارزانی لەو مەسەلانە و لە ڕووی پێکەوەژیان لە ھەرێمی کوردستاندا بەرز نرخاند.


 





ئەم هەواڵە 3751جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad