English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆلیسی ھەولێر: ئەو تۆمەتبارەی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی دزیبوو دەستگیر كرا
2020-06-02 [04:31 AM]

ZNA-ھەولێر


وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر رایگەیاند، ئەو کەسەمان دەستگیر کردووە کە مانگی پێنجی ئەمساڵ پارەی مووچەی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێری دزی بوو.

رائید، ھۆگر عەزیز، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لە رێكەوتی٢١ی٥ی٢٠٢٠ پۆلیس ئاگادار كرایەوە كە كارمەندێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر بە ناوی (م.ع.ن) هەڵساوە بە دزینی كۆی مووچەی مانگی كانوونی دووەمی ٢٠٢٠ی فەرمانبەرانی فەرمانگەی ئاوی پیرمام، كە بڕەكەی ٤٨ ملیۆن و ٧٠٨ هەزار و ٤٠٠ دینارە، لە لایەن پۆلیسی هەولێرەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ئەم مەبەستە كرایەوە.

وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر گووتی: دوای لێکۆلینەوە و بەدواداچوونێکی ورد و چڕ، توانرا شوێنی تۆمەتباری ناوبراو بدۆزرێتەوە، كە دەیویست لە ناحیەی شرگات خۆی حەشار بدات، بەڵام لە نزیك ناحیەی دیبەگەی سەر بە قەزای مەخموور بەپێی ماددە (٤٥٣) لە یاسای سزادان دەستگیر كرا.

رائید، ھۆگر عەزیز، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە پێش دەستگیركردنی ئۆتۆمبێلەكەی خۆی سووتاندبوو، تا تاوانەكە بشارێتەوە و بڵێ كە گوایە پارەكە لەناو ئۆتۆمبێلەكەدا سووتاوە، بەڵام دوای دەستگیركردنی، دەست بەسەر سەرجەم بڕە پارەكەدا گیرا و بۆ فەرمانگەی ئاوی پیرمام دەگەڕێندرێتەوە.


رێباز یونس
 

 





ئەم هەواڵە 2647جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad