English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رێبوار بابکەی : کۆرۆنا لە سلێمانی بە سیاسی کراوە
2020-06-02 [05:37 AM]

ZNA- ھەولێر


ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان دەلێت بە داخەوە جارێکی تر بابەتی سەرھەلدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی بە سیاسی کرا ئەمەش وایکرد ئاسایشی تەندروستی ھاولاتیان بخرێتە ژێر مەترسیەوە کە رۆژنە چەندین حالەتی نوێ تۆمار دەکرێن .


رێبوار بابکەی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند جێگای داخە دەبین چەند لایەنێک بابەتی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بە سیاسی کردووە کە رۆژانە دەبین چەندین حالەت تۆمار دەکرێ دواجار خەلکی ھەرێمی کوردستان دەبنە قوربانی .


بابکەی گوتیشی لە لاێکی تریش چەند کەس و لایەنێک بەھۆی جێبەجێکردی چاکسازی دەیانەوێ بابەتەکە بە لارێدا ببەن کە ئەمەش دژی بەرژەوەندییەکانی چەند حزب و لایەنێکە کە کۆمەلێک خانەنیشینی پلە بالایان ھەیە بەھۆی چاکسازییەوە موچەکانیان دەبڕدرێت بۆیە دەنانەوێت شەقام بجولێنن و سۆزی خەلکی بۆلای خۆیان رابکێشن .


رێبوار بابکەی گوتیشی ھاولاتی مافی خۆیەتی بگەرێتەوە سەر کارەکانیان بەلام ناکرێ لەژێر ھیچ پاساوێک ئەم بابەتە بە سیاسی بکرێت دواجار خەلکی ھەرێمی کوردستان زەرەرمەندی یەکەم دەبن دەبنە قوربانی چەند لایەنێک و شەخسێک .


ئەو ئەندامەی پەرلەمان ئاماژەشی بەوەدا ئەگەرچی ئەو کەسانەی لە رابردوودا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبوون باری تەندروستیان تارادەێک جێگیربوو بەلام ئێستا دەبین ھەلگرانی ئەو جۆرە ڤایرۆسە بەرامبەر بە رابردوو باری تەندروستیان ناجێگیرە و حالەتی مردنیش ھەبووە بۆیە دەبێت تەندروستی ھاولاتیان لە پێش ھەموو شتێکەوە بێ .





ئەم هەواڵە 2677جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad