English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەرێم و بەغدا لە ڕێککەوتنی کۆتایی نزیکن
2020-06-02 [06:51 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ڕێبوار ھادی، سەرۆکی لیژنەی یاساییی پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند، دانوستانەکانی پێش جەژن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا تا ڕادەیەکی زۆر بەرەوپێشڤەچوونیان بە خۆیانەوە بینیوە و نزیکن لە ڕێککەوتنی کۆتایی.

رێبوار هادی وتیشی، بڕیارە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراقیش لە ڕۆژانی داھاتوو ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت، ئەگەر بودجە لە پەرلەمانەوە پەسەند بکرێت، بێگومان پشکی ھەرێمی کوردستانیش دیاری دەکرێت."

سەرۆکی لیژنەی یاساییی پەرلەمانی عێراق باسی له‌وه‌ كرد، ھەرێمی کوردستان ئامادەیە رۆژانە ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغدا بکات، بەڵام بەو مەرجەی گره‌نتی له‌ ناردنی شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان بۆ ئەمساڵ بدرێت.

ڕێبوار ھادی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی و سەرۆکی لیژنەی یاساییی پەرلەمانی عێراق، ئه‌وه‌ی خسته‌روو، ھەولێر و بەغدا لەسەر زۆربەی پرسەکان گەیشتوونەتە ڕێککەوتن، بەڵام ھێشتا ڕێککەوتنی کۆتایی ماوە و ئێمە گەشبینین لە ئایندەیەکی نزیکدا واژوو بکرێت، وتیشی، من پێشبینی دەکەم لەم مانگەدا ڕێککەوتنی کۆتاییی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ ئیمزا بکرێت.

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 4381جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad