English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی تەندروستی ئاماری24 کاتژمێری کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە
2020-06-03 [12:01 PM]

ZNA ــ هەولێر


ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی 

ژمارە (٩٩)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

 

1. کەرەنتین:

تاوەکو ئەوڕۆ (١٢٢٩٧) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (٩٣٨) هاووڵاتی لە (٣٣) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (١٨١) لە هەولێر، (٦١) لە سلێمانی، (٦٩٦) لە دهۆك. وە (١١٣٥٩) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین،  لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی (٦٤) هاووڵاتی بوو.

 

2. پشکنین:

لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ (١٤٩٦) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٦٠٨) هەولێر، (٥٣٤) سلێمانی، (٣٤٢) دهۆك، (١) هەڵەبجە،(٦) گەرمیان،(١) ڕاپەڕین، (٤) سۆران.  

 

3. دەرەنجامی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو: 

(١٠٤) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:

 

• پارێزگای هەولێر (٦) پۆزەتیڤ: 

(٣) پیاو تەمەنیان (٥٠)، (٢٢)، (٢١) ساڵ کچێکی تەمەن (١٨) ساڵ، (٢) منداڵ تەمەن (١٣)، (٩) ساڵ، یەکیان نیشانەی نەخۆشیەکەی ھەبووە و پشکنینی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە، ئەوانی تر بەرکەوتەی تووشبوێکی پێشوون، پێنجیان دانیشتووی گەڕەکی ئەندازیارانن و یەکیان دانیشتووێ گروپی ئەندازیارانی شاری ھەولێرە.

 

• پارێزگای سلێمانی (٤٦) پۆزەتیڤ: 

شاری سلێمانی (٣٩) پۆزەتیڤ: (٢٤) پیاو، (١١) ئافرەت، (٤) منداڵ تەمەنیان، یازدە لەوانە بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون، بیست و چوار نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەبووە و پشکنینیان بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە، یەك دانیشتووی پیرەمەگروون، یەك دانیشتووی عەربەت، دوو دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ، یەك دانیشتووی قەزای کەلار، یەك دانیشتووی قەزای پێنجوین، یەك دانیشتووی پارێزگای ئەنبار، ئەوانی تر دانیشتووی ناو شاری سلێمانین، چوار لەوانە گیانیان سپاردووە.

ئیدارەی گەرمیان (٦) پۆزەتیڤ: 

(٣) ئافرەت تەمەنیان (٣٨)، (٢٨)، (٢٠) ساڵ و (٢) پیاو تەمەنیان (٦٤)، (٢٣) ساڵ، منداڵێك تەمەن (٩) ساڵ، ھەموویان بەرکەوتووی تووشبوانی پێشوون، چوار تووشبوو دانیشتووی قەزای کفری، دوو تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار.

ئیدارەی ڕاپەڕین (١) پۆزەتیڤ : پیاوێکی تەمەن (٤١) ساڵ، نیشانەی نەخۆشیەکەی ھەبووە و پشکنینی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە، دانیشتووی گەڕەکی نەورۆزە لە قەزای ڕانیە.

 

• پارێزگای دهۆك (٥٢) پۆزەتیڤ: 

(٢٠) پیاو و (٢٣) ئافرەت و (٩) منداڵ، ھەموویان بەرکەوتووی تووشبوێکی پێشوون لە بەشداربوونیان لە داوەتێکی نان خواردن و دانیشتووی ناو شاری دهۆكن.

 

(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٧٩٣٦٧) پشکنین بووە)

 

4. ئاماری گشتی:

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٨٤٩) تووشبوو، لەنێویاندا (١٤) مردن هەیە و (٤٣٤) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا (٤٠١) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

 

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 

 

    وەزارەتی تەندروستی         

حکومەتی هەرێمی کوردستان    

٣ی حوزەیران ٢٠٢٠

 

 

لانە ناصح بەرزنجی





ئەم هەواڵە 4678جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad