English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسرور بارزانی: حکومەتی هەرێم بەردەوام دەبێت لە گرتنەبەری هەر رێکارێک بۆ پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتییان
2020-06-03 [07:04 AM]

ZNA-هەولێر


 

‎ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/6/3سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانمان کردو ئاماژەمان بە زیادبوونی مەترسییەکانی کۆرۆنا و بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان و قوربانییەکان کرد و بە ناوی  ئەنجومەنی وەزیرانەوە پرسە و سەرەخۆشیمان لە کەسوکاری قوربانییان کرد و هیوای چاکبوونەوەی خێرامان بۆ تووشبووان خواست. سوپاسی پابەندبوونی هاووڵاتییانیشمان  بە رێکارەکانی خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەکان کردو رامانگەیاند ،کە حکومەتی هەرێم کوردستان بەردەوام دەبێت لە گرتنەبەری هەر رێکارێک بۆ پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتییان و هیچ کەمتەرخەرمییەکیشی لەم رووەوە نەکردووە و ئەوەی پێویست بووە ئەنجامیداوە و ئێستاش بەرپرسیارێتی سەرەکی دەکەوێتە سەر خەڵک بۆ پاراستنی خۆیان و هاووڵاتییان و کۆمەڵگە. ئاماژەمان بەوەشدا کە حکومەت دەیەوێ لە درێژەدان بە گرتنەبەری رێنماییە تەندروستییەکان، ژیان و گوزەرانی خەڵک لە بەرچاو بگرێت و زیانی بەرنەکەوێت، بەڵام بەداخەوە خەڵکێک دەیەوێ ئەم بابەتە کە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە ژیان و تەندروستی خەڵکەوە هەیە، بە سیاسی بکات و گومانیان لە بوونی مەترسییەکانی ڤایرۆسەکە دروست کردووە و هانی خەڵک دەدەن پابەندی رێنماییەکان نەبن، بۆیە ئەم کەسانە ڕووبەڕووی یاسای دەکرێنەوە.

‎لە تەوەرێکی دیکەدا،  تیشکمان خستە سەر دایەلۆگی ستراتیجی نێوان عێراق و ئەمەریکا کە بڕیارە لەم مانگەدا ئەنجام بدرێت و هەرێمی کوردستانیش تێیدا بە شدار دەبێت ، بڕیارماندا سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، نوێنەری هەرێم بێت لەم دایەلۆگەدا. 
‎دواتر جێگری سەرۆک وەزیران ڕاپۆرتێکی لەبارەی وردەکارییەکانی دانوستانی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی خستەڕوو، ئاماژەی بەوەدا کە گفتوگۆ لە گەڵ حکومەتی نوێی عێراق بەردەوام دەبێت بۆ چارەسەکردنی کێشەکانی تایبەت بە نەوت و دارایی لە سەر بنەمای دەستوور. 
‎دواتر راپۆرتی لیژنەی باڵای چاکسازی سەبارەت بە بەدواداچوونی هەنگاوەکانی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی خرایەڕوو، کە تا ئێستا هەنگاوی باشی بڕیوە و ڕێکار و میکانیزمی پێویست و پەیڕەوی جێبەجێکردنی دەرچووە.  
‎لە کۆتاییدا هەردوو پڕۆژە یاسای (ماف و ئەرکەکانی نەخۆش لە هەرێمی کوردستان) و (لە ئەستۆکردنی فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستان)مان بە کۆی دەنگ پەسەند کرد.





ئەم هەواڵە 1615جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad