English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤایرۆسی كۆرۆنا رێگه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ی پەرلەمان نادات
2020-06-04 [06:34 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئومێد خۆشناو، رایگه‌یاند، له ‌ماوه‌ی ڕابردوو له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه‌مان هه‌بووه‌، ئێستاش هیچ هۆكارێك نابینین بۆ ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان نه‌كرێ و ڕێچكه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌ی نه‌گرێته ‌به‌ر.

وتیشی، به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ ئیستا هیچ گرفتێك نابینین، هه‌موو لایه‌ك كۆكین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان كاره‌كانی خۆی ده‌كات و هیچ گرفتێكمان نییه‌، په‌رله‌مان شوێنی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانه‌ و به ‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ نین ببێته‌ شوێنی كێشه‌ و ده‌بێ كێشه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانیش له‌ناو په‌رله‌مان به‌سه‌ریاندا سه‌ركه‌وتوو و زاڵ بین و چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزینه‌وه‌.

ئومێد خۆشناو باسی له‌وه‌ش كرد، تاكه‌ هۆكاری كۆنه‌بوونه‌وه‌ی پەرلەمان خۆپارێزییه‌ له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌ك بابه‌تی سیاسی و ئه‌و جۆره‌ بابه‌تانه‌ی پێشتر به‌ جۆرێك كاریگه‌رییان هه‌بوو، چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین له‌م چه‌ند ڕۆژه،‌ یان حه‌فته‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌‌كی سه‌رۆكایه‌تیی پەرلەمان و سه‌رۆكفراكسیۆنه‌كان ئه‌نجام ده‌درێ و ڕێوشوێنه‌كانی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی پەرلەمانیش ده‌گیرێته‌ به‌ر .

سه‌رۆكی فراكسیۆنی زه‌رد له‌ پەرلەمانی كوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ره‌نگه‌ چه‌ند وه‌زیرێكیش له‌سه‌ر بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار بێنه‌ پەرلەمان و گفتوگۆ له ‌نێوان حكوومه‌ت و پەرلەمان له‌سه‌ر ئه‌و دۆخ و بابه‌تانه‌ی گفتوگۆ و ده‌كرێت، به‌یه‌كه‌وه‌ كۆ ده‌بینه‌وە.

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 2332جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad