English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئافرەتێکی حەفدە ساڵ لە سنووری قەلادزێ کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا
2020-06-06 [03:40 AM]

ZNA-ھەولێر



وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، ئافرەتێک بە چەکی کڵاشینکۆف لە گوندێکی سنووری قەڵادزێ خۆی دەکوژێت، ھەروەھا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکە کردووەتەوە، بە فەرمانی دادوەریش ئێستا خەریکی لێکۆڵینەوەین لەگەڵ هەموو کەسوکاری ئافرەتەکە.
 
رائید شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەمڕۆ شەممە ٦ی٦ی٢٠٢٠ ژنێکی دانیشتووی گوندی دوبێی سەر بە ناحیەی هەڵشۆ لە قەڵادزێ، لەنێو ماڵەکەی خۆیدا بە چەکی کڵاشینکۆڤ خۆی کوشت و ئاسەواری یەک فیشەک بە جەستەیەوەیە.
 
وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین گووتی: ئافرەتەکە ناوی (ب. م. و)ـە، موالید ٢٠٠٣ بوو و ژنی ماڵەوە بوو، دوای توێکاری، تەرمەکەی رادەستی کەسوکاری کراوەتەوە و چەکەکەش دەستی بەسەردا گیراوە.
 
رائید شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە هۆکاری رووداوەکە تا ئێستا دیار نیە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکە کردووەتەوە، بە فەرمانی دادوەریش ئێستا خەریکی لێکۆڵینەوەین لەگەڵ هەموو کەسوکاری ئافرەتەکە و لە ماوەی داھاتوودا ھۆکاری خۆ کوشتبەکەی رادەگەیێنین، بەڵام هیچ کەسێکمان دەستگیرنەکردووە. 


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 2419جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad