English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راگه‌یه‌نراوێكی حكومه‌ت سه‌باره‌ت به‌ ده‌وامی سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌
2020-06-06 [06:04 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، رۆژی یەکشەممە 07-06-2020 دەوامی فەرمی لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان بە میکانیزمی پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان و بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دەستپێدەکاتەوە.

 

دەقی راگەیێندراوەکەی گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

 

راگەیەندراوێک له‌ گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

 

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٧ حوزه‌یرانی ٢٠٢٠، ده‌وامی فه‌رمی له‌ داموده‌زگا‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ میكانیزمی پابه‌ندبوون بە رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

 

وه‌زاره‌ت، ده‌سته‌ و فه‌رمانگه‌ نه‌به‌ستراوه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌ت پابەند دەبن بە دەوام پێکردنی تەنها ڕێژەی ٣٠٪  فه‌رمانبه‌ران وبەشێوەیەکی تەناوب.

 

له‌ وه‌زاره‌ته‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانیش رێوشوێنی ته‌ندروستی بۆ چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان و سه‌رلێده‌ران ده‌گرێته‌به‌ر كه‌ به‌بێ به‌ریه‌ككه‌وتن و رۆتین مامه‌ڵه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت.

 

داوا له‌ هاووڵاتییان و فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ین بۆ پاراستنی خۆیان و خێزانه‌كانیان پابه‌ندی رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان بن.

د. جوتیار عادل

 

گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

٢٠٢٠/٦/٦

 





ئەم هەواڵە 7279جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad