English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی تەندروستی: 105 ڕاگەیێندراوی بڵاوکردەوە
2020-06-09 [04:52 AM]

ZNA ــ هەولێر


ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری 

       ژمارە (١٠٥)

 

 

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

 

1. کەرەنتین

تاوەکو ئەوڕۆ (١٣٥٨٩) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (١٤٤٨) هاووڵاتی لە (٣٣) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (٢٢٨) لە هەولێر، (٢٣) لە سلێمانی، (١١٩٧) لە دهۆك. وە (١٢١٤١) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین،  لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی (٧٣٣) هاووڵاتی بوو.

 

2. پشکنین 

لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا: (٢٢٧٣) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (١١٤٠) هەولێر، (٦٨٨) سلێمانی، (٤٠٠) دهۆك، (٣٩) گەرمیان، (٦) هەڵەبجە.  (کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٩٠١٠٦) پشکنین بووە)

 

3. دەرەنجامی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو:  (١) گیان لەدەستدان، (١٤٢) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:

 

• پارێزگای هەولێر (٤٤) پۆزەتیڤ: (٣٤) پیاو و (٧) ئافرەت و (٣) منداڵ، سی بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، یازدە تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە، دانیشتووی گەڕەکەکانی شارەوانی، نازناز، کوێستان، چوارچرا، شۆڕش، صلاح الدین، بەختیاری، فەرمانبەران، نازماوە، گوندی ئینگلیزی، ئیسکان، برایەتی، ھانا سیتی، عارەبان، کۆمەڵگای کانی قرژاڵە، قەزای چۆمان، قەزای کۆیە.

 

• پارێزگای سلێمانی (٩٥) پۆزەتیڤ و (١) گیان لەدەستدان: 

 

شاری سلێمانی (٦٢) پۆزەتیڤ و (١) گیان لە دەستدان: (٢٨) پیاو و (٢٥) ئافرەت و (٢) کوڕ و کچێکی گەنج و (٦) منداڵ،بیست و چوار تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پیشوون و سی و حەفت تووشبوو نیشانەی نەخۆشیان ھەیە دانیشتووی وارماوە، قەزای چەمچەماڵ، گشت تووشبووانی تر دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.

 

ئیدارەی گەرمیان (٣٣) پۆزەتیڤ: (٢٣) پیاو و (٩) ئافرەت ومنداڵێك، گشت تووشبووەکان بەرکەوتووی تووشبووی پێشوون و حەفت تووشبوو کارمەندی نەخۆشخانەن، گشت تووشبووەکان دانیشتووی کەلارن لە گەڕەکەکانی شەھیدان و  ڕوناکی و گوندی ڕووناکی و ڕاپەڕین و شۆڕش و جوتیاران و کەلاری نوێ و گردەگۆزینە و فەرمانبەران و کلار کۆن و ئاوارەکان.

 

• پارێزگای دهۆك (١) پۆزەتیڤ: پیاوێك تەمەن ٣٦ ساڵ، بەرکەوتووی تووشبووانی پێشووە لە کەرەنتین بووە، دانیشتووی ناو شاری دھۆکە

 

• پارێزگای هەڵەبجە (٢) پۆزەتیڤ: خێزانێکی ژن و مێرد کە پیاوێكی تەمەن ٥٥ ساڵ و ئافرەتێکی تەمەن ٥٥ ساڵ، پیاوەکە نیشانەی نەخۆشی ھەیە و ئافرەتەکەش بەرکەوتووی پیاوەکەیە، دانیشتووی ناو شاری ھەڵەبجەن.

 

4. ئاماری گشتی

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (١٤٦٦) تووشبوو، لەنێویاندا (٢٨) مردن هەیە و (٥٤٢) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا (٨٩٦) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

 

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 

 

   وەزارەتی تەندروستی         

حکومەتی هەرێمی کوردستان    

      ٩ حوزەیران ٢٠٢٠

 

 

لانە ناصح بەرزنجی





ئەم هەواڵە 1261جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad