English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چوار تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
2020-06-13 [11:26 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئەمڕۆ چوار كەسی دیكەی ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە.

سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گشتی سلێمانی  رایگەیاند، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ چوار كه‌سی دیكه‌ له ‌سلێمانی، دوای تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا و مانه‌وه‌یان چه‌ند رۆژێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كان گیانیان له‌ده‌ستدا‌.

ئاشكراشی كرد: "ته‌مه‌نی ئه‌و كه‌سانه‌ له‌نێوان 60 بۆ 70 ساڵاندایه‌".

بەمەش ژمارەی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان بوو بە 42 كەس.

بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی ژمارەی تووشبووان لە ھەرێمی كوردستان 2 ھەزاری تێپەڕاندووە.

 

K24





ئەم هەواڵە 12214جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad