English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پسپۆڕێک باس لە باشترین رێگە دەکات بۆ رێگریکردن لە کۆرۆنا
2020-06-28 [03:33 AM]

ZNA ــ هەولێر



عەبدولستار حمادی، پسپۆڕێکی عێراقیە لە بواری زانستی خۆراک و تەندروستی گشتی، باس لە پەیوەندی نێوان خۆراک و توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات، باشترین خۆراکەکانی خستوەتەڕو بۆ رێگریکردن لە توشبون بەم ڤایرۆسە.

حەمادی لە بڵاوکراوەیەکدا کە لە رێگەی ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویکردەوە، رایگەیاند، "خواردنی تەندروست یەکێکە لە گرنگترین هۆکارەکان بۆ رێگریکردن لە توشبون یان مردن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (کۆڤید-19)، خۆراکی تەندروستیش ئەو خۆراکە جۆراوجۆرانە دەگرێتەوە کە دەوڵەمەنن بە پرۆتین، کاربۆهیدرات و ڤیتامین".

وتیشی، "لەبەر ئەوەی رێژەیەکی زۆر ڤیتامین لە میوە و سەوزەدا هەیە، بە یەکێک لە گرنگترین خۆراکەکان دادەنرێن بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگری جەستە،  دەوڵەمەندن بە ڤیتامین A  C ،D و E".

باسیلەوەشکرد، "زینک رۆڵێکی گرنگی هەیە لە بەهێزکردنی سیستمی بەرگری و لە گۆشتی سپی و سور، پاقلەمەنیەکان و چەرەساتدا هەیە".

ئەو پسپۆڕە ئاماژەی بەوەشکردوە، "شۆفان سەرچاوەیەکی زۆر باشە بۆ زینک، ڤیتامین C زیاتر لە میوە مزرەکاندا هەیە، ڤیتامین A لە چەرەسات و گێزەر، ڤیتامین E لە مۆز و ترێدا هەیە، هاوکات لەگەڵ بایەخدان بە سیستمێکی خۆراکی تەندروست، وەرزشکردن رۆڵێکی گرنگی هەیە لە پاراستنی جەستە بەرامبەر نەخۆشییە ڤایرۆسیەکان".

 

 

 

لانە ناصح بەرزنجی





ئەم هەواڵە 3001جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad