English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ته‌ندروستیی گه‌رمیان: 45 هه‌زار تووشبووى كۆرۆنا هه‌یه‌
2020-06-30 [10:45 AM]

ZNA ــ هەولێر


به‌ڕێوەبه‌رى گشتیی ته‌ندروستیی گه‌رمیان پێشبینی 45 هه‌زار تووشبووی کۆرۆنا له‌ سنوره‌كه‌ی دەکات  

د. سیروان محه‌ممه‌د، به‌ڕێوەبه‌رى گشتیی ته‌ندروستیی گه‌رمیان، له‌ پۆستێكدا كه‌ له‌ هه‌ژمارى خۆی له‌ فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه‌: پارێزگای سلێمانی بە ئیدارەکانی گەرمیان و راپەرینەوە سێیەم پارێزگای عێراقە بۆ تووشبوەن بە (کۆڤید-١٩).
ده‌شڵێت: ماوەی سێ رۆژە تەنها یەک حاڵه‌تى گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی کۆرۆناوه‌ لە گەرمیان هەبووە، ژمارەی تووشبووانی رۆژانەش، 33% پشکنینەکانە، واتا له‌ هه‌ر 100 پكشنینێكى كۆرۆنا، 33 دانه‌یان پۆزه‌تیڤ ده‌بێت.

به‌ڕێوەبه‌رى گشتیی ته‌ندروستیی گه‌رمیان، ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات كه‌ بە پێی لێکدانەوەی ئامارەکانیان، مەزەندە دەکەن45 هه‌زار تووشبوو هەبێت لە ئیدارەی گەرمیان.
له‌گه‌ڵ زۆری ژماره‌ى تووشبووان، كه‌چى هێشتا خۆپارێزی لاوازە قەرەباڵەخی بازاڕ و ژیانی رۆژانە وەک پێش کۆرۆنایە، بۆیە پێشبینی هەڵکشانی زیاتر دەکەین لە تووشبووان.
جه‌ختیشدەکاتەوە تیمەکانیان ماندوونەناسانە کاردەکەن.

 

 

 

لانە ناصح بەرزنجی





ئەم هەواڵە 3334جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad