English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی... بەهۆی سەرپێچیکردن له‌ رێكاره‌كانی خۆپارێزی، چه‌ند شوێنێك دادەخرێن
2020-07-02 [05:57 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

قایمقامی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکانی تەندروستی رێکارەکانی خۆپارێزی، لیژنە هاوبه‌شه‌کانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی حه‌وت شوێن دادەخات.

بێوەی ئەحمەد، سەرۆکی لیژنەی دووی سه‌ر به‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی‌ قائیمقامیەتی سێمانی رایگەیاند: بەهۆی سەرپێچرکردن لە رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی و پابه‌ندنه‌بون به‌بڕیارەکانی ژووری ئۆپراسیۆنەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسلێمانی و کردنەوەی شوێنەکانیان، لیژنەکە چوار هۆڵی وه‌رزش، دو گازینۆی بلیارد و یه‌ك کافتریای نێرگەلە کێشان دادەخات.

وتیشی: بەمەبەستی خۆپارێزی و دروستنەکردنی قەرەباڵغی، ژووری ئۆپراسیۆنەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، تا کاتێکی نادیار بڕیاری داخستنی کافتریای نێرگەلە و گاینۆ و هۆڵه‌كانی وه‌رزشكردن، هەر شوێنێکیش پابه‌ندنه‌بێت و بکرێتەوە له‌لایه‌ن لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانییه‌وه‌ داده‌خرێن.

ئاماژەی بۆئەکرد: بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی هەر حه‌وت شوێنەکە دادەخرێن و خاوەنەکانیشیان رووبەڕووی رێکاری یاسایی توند دەکرێنەوە.

 

 





ئەم هەواڵە 2797جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad