ZNA - هەولێر
زیندانیەکی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان لە زیندانی ورمێ لەلایهن دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە بە ئیعدام حوکم درا.
بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان زیندانیەکی خەڵکی "شنۆ" بە ناوی "محێدین تازهوارید" بە حکومی دادگای شۆرشی شاری ورمێ بە تۆمەتی ئەندامبوون لە حزبێکی سەلەفی حوکمی ئێعدامی بۆ دەرچووە.
حوکمی ئێعدامی محێدین تازەوارد و هەروەها دەساڵ زیندانی بۆ هاودۆسیەکەی بە ناوی "عەبدولسەلام مەردان رەزگە" لە لایەن دادوەر "عەلی شێخلوو" حاکمی لقی دووی دادگای شۆڕشی ورمیەوە درچووە.
ئەم هەواڵە 2530جار خوێندراوەتەوە |