ZNA- ھەولێر دوای ئەوەی دوێنێ پێنج شەمە دووکەس لە شاری ھەولێر تەقە لە پۆلیس دەکەن کە پێشینەی تاوانیان ھەبووە لە لایەن ھێزەکانی بەرێوەبەراتی پۆلیسی ھەولێر دەستگیر دەکرێن بە پێی مادەی ٤٠٥ رووبەرووی یاسا کرانەوە .
راید ھۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند دووێنێ پێنج شەمە دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی ( ح.ل . ح ) و ( م.ف.ا) لە ناو بازاری قەیسەری بە ئاراستەی پێچەوانە ئۆتۆمبێلیان لێخوریوە کە پێشتریش پێشینەی تاوانیان ھەبووە رووبەرووی پۆلیس بوونەتەوە بە چەکی جۆری کلانشینکۆف و دەمانچە تەقەیان کردووە دوای ئەوە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون .
گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر راشیگەیاند وێرای دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەست بەسەر چەک و ئۆتۆمبیلەکانیشیاندا گرتووە و ھەردوو تۆمەتبارەکانیان بە پێی مادەی ٤٠٥ یاسای سزادان رووبەرووی دادگا کردۆتەوە .
ئەم هەواڵە 3100جار خوێندراوەتەوە |