English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری پەروەردە : تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی لە کاتی خۆی ئەنجام دەدرێت 
2020-07-04 [12:09 PM]

ZNA- ھەولێر


پوختەی وتەکانی وەزیری پەروەردە
 لەسەر تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی یٔامادەیی

١- ڕەوشی کۆرۆنا بە ھەر شێوەیەک بێت، دەبێت تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ لەو بەروارە یٔەنجامبدرێت کە دانراوەو لە کاتی خۆیدا دەکرێت.
٢- تاقیکردنەوەکان لە ڕۆژی ١١/٧/٢٠٢٠ بەڕێوەدەچێت و پێویستە پشت بە ڕینماییە تەندروستییەکان ببەسترێت، لە ھەفتەیەکدا بۆ پۆلی ١٢ ، دوو تاقیکردنەوە یٔەنجامدەدرێت.
٣-پێویستە قوتابییان پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن.
٤- بەشیک لە ھۆڵی زانکۆکان بۆ یٔەنجامدانی تاقیکردنەوەکان بەکاردێت، لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆش قسەمان کردووە ھەر کەسێک دزە بە پرسیار یان شتێک بکات، ڕێکاریی یاسایی ھەیەو یٔەو کەسەش دەدەینە ڕاگەیاندنەکان.
٥- لە کاتی یٔەنجامدانی تاقیکردنەوەکان، چاودێری ڕەوشی تەندروستییان دەکرێت.
٦- ١٦٢،٦٨٨ قوتابی ١٢ ھەبووە، ١٤٤،١٤٢ یان مافی بەشداربوونیان بەدەستھێناوە.
٧- بەسەر زیاتر لە دوو ھەزار ھۆڵدا قوتابییەکان دابەش دەبن، مەنھەجیش یٔەوەی داخڵ نەبووە پرسیاری لێ نەھاتەوە، بە شێوەی گشتی پرسیارەکان تێکەڵە ، قورس و ناوەند و سوکی تێدایە.
٨- بۆ یەکەمین جارە لەسەر یٔاستی پەروەردە ، دوای یٔەنجامەکان کە ڕادەگەیندرێت، دوای ١٢ کاتژمێر دەتوانێت پەڕەی سۆمای خۆی ببینێتیت، یٔەمەش پرۆسەیەکی زۆر شەفافەو دادپەروەرانەیە.
١٣- یٔەو پەڕە سۆمایە ھەمان یٔەو پەڕەیەیە کە واژوو و پەنجە مۆری خۆی لەسەرەو، دەزانێت کامەی ھەڵەیەو کامەی ڕاستە ، یٔەمەش نەتیجەی یٔیعتیراز کەم دەکاتەوە.
١٤- بۆ یٔەنجامی تاقیکردنەوەکان، دەبێت قوتابیان ماسک بەکاربھێنن.
١٥- دەسکێش یٔیختیارییە ، یٔیجباری نییە ، بەڵام ماسک یٔیجبارییە.
١٧- لە پارێزگای سلێمانی ١٥٠ ھەزار ماسک بۆ قوتابیان للە دھۆکەوە تا گەرمیان یٔامادە کردووەو بە کۆی گشتی ٢٤٠ ھەزار ماسک یٔامادەکراوە ، یٔەوەی ھەیەتی لەگەڵ خۆی بھێنێت، وەزارەتیش بە پێی توانا ماسکەکان لە پێش تاقیکردنەوەکان بەردەست دەخات.
١٨- نابێت ھیچ قوتابییەک لە کاتی تاقیکردنەوەدا ھیچ بگۆڕنەوە بە نموونە قەڵەم ڕەساس، یان وەرەقە.
١٩- وەرەقە یٔامادەیە بۆ یٔەوەی ھەر کەسیک بۆ وەڵامی وانەکان پێویستی پێ بوو، مەبەست لێی پەڕەی سپییە بە کۆرد و ناوی خۆیانەوە، بۆیە لاپەڕەی پرسیارەکان بەکار مەھێنن بۆ تاقیکردنەوەکان.
٢٠- نە دەکرا چاوەڕێی بارودۆخی کۆرۆنا ببین کە بزانین بە چی دەگات، یٔەمە لە بەرژەوەندی  قوتابیانە و یٔێمە ناتوانین پێشبینی یٔەوە بکەین یٔایا یٔەم ڤایرۆسە چی لێدێت، بۆیە بڕیارمانداوە کە ١١/٧ تاقیکردنەوەکان بکرێت.
٢١- یٔەگەر قوتابی نەیتوانی بەھۆی کۆرۆناوە تاقیکردنەوە بکەن واتە ھەڵگری ڤایرۆسەکە بوو لە مانگی ٩ دا تاقیکردنەوەکان دەکەن، یٔەگەر قوتابییەک ھەڵگری یٔەو ڤایرۆسە بێت، دەبێت لە تۆماری وەزارەتی تەندروستی تۆمار بێت و لەوانەوە ناوی قوتابییەکان وەردەگرین نەک لە شوێنێکی ترەوە.
٢٢- ھیچ بڕیاریک نەدراوە بۆ ساڵی نوی کە دەوام دوا بکەوێت ، لە کاتی خۆیدا خوێندنەوە بۆ دۆخەکە دەکەین، بەڕێوەبەرایەتی پلان دانانمان ڕاسپاردووەو بابەتە لەگەڵ یٔەنجوومەنی وەزیران  قسەی لەگەڵ دەکەین.
٢٣- یٔەو بەشەی خوێندنی ٢٠١٩ بۆ ٢٠٢٠ کە ماوە، قەرەبوویان دەکەینەوە لە ساڵی خوێندنی نوێدا، بۆ نموونە قۆناغی ١ کە چۆتە قۆناغی ٢، زیاتر پێویستی بەوەیە پیت و ژمارە فێربێت ، بۆیە میکانیزمێکمان بۆ داناوە، کە قەرەبوو دەکرێتەوەو لەکاتی خۆیدا ڕایدەگەیەنین.
٢٤- پێویستە ھەمووان پشت بە پەیجەکان نەبەستن بۆ ھەواڵ و زانیاری، تەنیا سەیری دەزگا فەرمییەکانی وەزارەتی پەروەردە بکەن.





ئەم هەواڵە 1603جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad