English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەرمی ئەو کەسە دۆزرایەوە کە پێنج رۆژ لەمەوبەر لە لەزێی گەورەدا خنکابوو
2020-07-04 [03:43 AM]

ZNA-ھەولێر


 

دوای ئەوەی کەسێک لە بەرواری ۳۰ـی ٦ـی ۲۰۲۰ لە رووباری زێی گەورەدا خنکابوو، لەدوای پێنج رۆژ لە گەران بەدوای تەرمی ئەو کەسەدا، ئەمرۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە.


ئەمرۆ  شەممە ٤ی٧ی٢٠٢٠ ئەو کەسەی کە بەر لە پێنج رۆژ لە زێی گەورە دا خنکا دوای ئەوەی ئاراستەی ئاوی زێی گەورە لادرا، لە دوای گەرانێکی زۆر لە ماوەی پێنج رۆژدا توانرا تەرمەکەی بدۆزنەوە، تەرمی کەسەکەش رەوانەی پزیشکی داد کراوە.


پێشتر نەقیب ئامانج شێخانی ئه‌فسه‌ر له‌ به‌رگری شارستانی خه‌بات بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاندبوو: گه‌نجێكی (٢٥) ساڵه‌ بە ناوی (کەریم خان ئیبراهیم) دانیشتووی گوندی ( وسو مه‌لیان ) له‌ سنوری ناحیەی داره‌شه‌كران سەربا قەزای خەبات له‌ رووباری زێی گه‌وره‌ خنكا لە  ۳۰ـی ٦ـی ۲۰۲۰، پیشه‌ی كاسبكاره‌.

‏‎نه‌قیب ئامانج شێخانی ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس روونکردبوویەوە، ئەو گەنجە له‌ كۆمپانیایه‌كی ڕێگا و بان، له‌سه‌ر ڕێگای هه‌ولێر- دهۆك كار ده‌كات و دوای ئه‌وه‌ی پشوویه‌ك وه‌رده‌گرێت، ده‌چێته‌ سه‌ر رووباره‌كه‌ بۆ مه‌له‌كردن و به‌هۆی نه‌ شاره‌زاییه‌وه‌ ده‌خنكێت، ئێستا تیمه‌كانی ژێر ئاوی خه‌بات، به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی خنكاوه‌كه‌، له‌ گه‌ڕان له‌ ژێر رووباره‌كه‌ به‌رده‌وامن.
 
هەروەها به‌پێی ئاماری تیمی ژێر ئاوی خه‌بات، لە سەرەتای ئه‌مساڵ تاوەکوو ئێستا ۱٤ كه‌س بەهۆکاری جۆراوجۆر له‌رووباری زێی گه‌وره‌ خنكاون.

 

رێباز یونس

 

 





ئەم هەواڵە 595جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad