English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کوردۆ شاباز: گۆرانکاری کردن لە پۆستی سەرۆک شارەوانیەکان بەردەوامە
2020-07-04 [03:47 AM]

ZNA-ھەولێر


وتەبێژی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، پڕۆسەی گۆڕینی سەرۆک شارەوانییەکان و بەرێوبەری گشتی لە سەرەتای دەست بە کاربوونی کابینەی نوێ دەستی پێکردووە ئێستاش بەردەوامە، ھەروەھا گۆرانکاریەکان دەکەرێن بە پێی پێداویستی و کات و دۆزینەوەی کەسی شیاو ئەنجامدەدەین. 


کوردۆ شابان، وتەبێژی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: پڕۆسەی گۆڕینی سەرۆک شارەوانییەکان و بەرێوبەری گشتی لە سەرەتای دەست بە کاربوونی کابینەی نوێ دەستی پێکردووە ئێستاش بەردەوامە، ھەر کەسێک کە زۆر لە پۆستەکەیدا مابێتەوە ئەوە گۆرانکاری دەکرێت، بە تایبەت ئەوانەی کە زیاتر لە هەشت ساڵە سەرۆک شارەوانیین یان شوێنەکەیان کاری زۆری تێدایە، ھەندێکیش لەبەر ھۆکاری گەندەڵی، هەروەها ئەوانەی بە درێژایی سێ کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرۆک شارەوانی بوون، لادەدرێن. 


وتەبێژی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گووتی: لە ھەندێک شوێن پێویستەی بە گۆرانکاریە لەو شێونانەدا زۆتر گۆرانکاری ئەنجام دەدرێت، ھەر لە سەرەتاوە گۆرسنکاری لە پۆستی سەرۆکی شارەوانی پارێزگای ھەولێر ئەنجامدرا، ھەولدەدرێت لەم کابینەی حکومەتدا لە دانانەوەی سەرۆک شارەوانیی نوێ، زیاتر ئەو کەسانە دادەنرێن کە چالاک بن و ئەندازیار بن، بۆ ئەوەی شارەزای و تێگەیشتنێکی باشیان گەبێت لە لە کاروبارەکانی خۆیان ھەبێت.


ھەروەھا کوردۆ شابان، وتەبێژی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، لە سەرەتای دەست بەکاربوونی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر گۆرانکاریەکانیداوە و ئەمەش بەشێکە لە پرۆژەی چاکسازی دەبێت گۆرانکاری بکرێت، ئێمەش گۆرانکاریەکان دەکەین بە پێی پێداویستی و کات و دۆزینەوەی کەسی شیاو ئەنجامدەدەین. 


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 1387جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad