English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئازاد محەمەد : کێشەی کشتوکاڵ لە ھەرێمی کوردستان پەیوەستە بە حکومەت و ھاوڵاتی و جوتیار
2020-07-05 [04:44 AM]

ZNA- ھەولێر


جوتیارێکی نمونەی باس لەوە دەکات کێشەی کشتوکاڵ لە ھەرێمی کوردستان پەیوەستە  بە حکومەتەوە و ھاوڵاتی و جوتیارەوە بۆیە دەبێت ھەموومان پێکەوە ھاوکاربین تاوەکوو بتوانین کەرتی کشتوکال لە ھەرێمی کوردستان پەرەی پێبدەین و ببوژێتەوە .


ئازاد محەمەد جوتیاری نمونەی لە پارێزگای ھەلەبجە بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند لە کاتی پێگەیشتنی بەرھەمەکانی جوتیاران لەسەر حکومەت پێویستە بازار بۆ ئەو بەرھەمانە بدۆزێتەوە لە لاێکی تر پێویستە ھاولاتی ھەرێمی کوردستان بەرھەمی خۆمالی بەکاربھێنن روونەکەنە بەرھەمی ھاوردە لەسەر جوتیاریش پێویستە بەرھەمەکانیان تەنھا یەک جۆرنەبێت فرە جۆر بێت .


ئازاد محەمەد راشیگەیاند پێویستە چەند کارگەێکی لە قوتونانی بەرھەمی خۆمالی لە ھەرێمی کوردستان دروستبکرێت لەو رێگەیەوە ھەم ھەلی کار بۆ گەنجان دەرخسێنرێ ھەم جوتیاران دەتوانن بەرھەمەکانیان ساخ بکەنەوە ھاولاتیانیش بەرھەمێکی تەندروستیان دەستدەکەوێت .


ئەو جوتیارە نمونەیە راشیگەیاند لەسەر جوتیاریش پێویستە بەرھەمەکانی ھەمە چەشن بێت تۆ لە جێی ئەوەی سندوقێک تەماتە ئامادە بکەی با لەناو ئەو سندوقە خەیار و بیبەر و بایجان و کولەکە ھەبێت ئەوکات خێزانەکان لە رێگای کرینی یەک سندوق ھەموو بەرھەمەکانی دەست دەکەوێت ئەوکات ھەم جوتیار سودمەند دەبێت ھەم ھاولاتی .


ئازاد محەمەد گوتیشی کشتوکال تەنھا خۆی لە چاندنی تەماتە و خەیار و بەرھەمەکانی تر نابینێتەوە دەبێت پەرە بە سەرجەم کەرتەکانی کشتوکال بدەین ھەول بدەین باغەکان سەوزبکەینەوە پەرە بە ھەنگەوانی بدەین ئاو کانیاوەکان ببوژێنینەوە تاوەکوو ولاتێکی پر بەرھەم دروست بکەین .


لە بەشێکی تری قسەکانی دا ئازاد محەمەد گوتی پێویستە حکومەت پلانێکی باشی بۆ کەرتی کشتوکال ھەبێت تاوەکوو نەک تەنھا بۆ ناوەخۆ بەلکو ھەناردەی ولاتانی تریشیبکەین چونکە ئێمە خاوەن خاکێکی باش و بەپیتین ھەر کاتێکیش ولاتانی دراوسێ رێگریان لەوەکرد بەرھەمەکانمان بۆ ئەو ولاتانە بچێت ئێمەش رێگری لە ھاتنی بەرھەمەکانی ئەوان بگرین و پەرە بە بەرھەمی ناوەخۆ بدەین .





ئەم هەواڵە 2080جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad