English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لیوا چەتۆ لە پشكی یەكێتی وەك بریکاری وەزارە‌تی ناوخۆ دەستبەکاربوو
2020-07-06 [10:58 AM]

ZNA-هەولێر


ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئە‌نجومە‌نی وەزیران و رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی ھەرێمی كوردستان بە فەرمی لیوا چەتۆ ساڵح لە پۆستی بریکاری وەزارە‌تی ناوخۆ دەستبەکار بوو.

قوباد تاڵەبانی پاش پیرۆزبایی، هیوای سەرکەوتنی بۆ لیوا چەتۆ ساڵح خواست لە ئەرکەکەیدا و رایگەیاند، "هەماهەنگی بەهێز لەنێوان هەموو ئەندامانی وە‌زارە‌تدا پێویستە‌ بۆ باشتر خزمە‌تكردنی ھاووڵاتیان، ئەو هەماهەنگی و هاوکارییەش لەناو تیمی وەزارەتی ناوخۆ بە‌دی كراوە‌ و پێویستە‌ بە‌ھێزتریش بکرێت".

لە رێوڕەسمەکەدا لیوا چەتۆ ساڵح رایگەیاند، "لەم ئەرک و بەرپرسیارێتییە نوێیەیدا کە پێی سپێردراوە بە هەموو توانایەوە هەوڵ دەدات بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان".





ئەم هەواڵە 1789جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad