ZNA-هەولێر
بەداخێکی زۆرەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (ستیلە عەدۆ رەسوڵ بندیان) خوشکی ھەڤاڵ و ھاوکارمان (ئەسعەد عەدۆ) و دایکی ھەڤاڵ (کەریم قادر)مان بیست.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ھاوکارانی بەڕێزمان (ئەسعەد عەدۆ و کەریم قادر) و، خانەوادە تێکۆشەرەکانیان و تەواوی خزم و کەسوکار و ئاشنایانیان دەکەین و ھاوبەشی خەم و پەژارەیانین.
لەخوای گەورە داواکارین سەبووری و دڵنەوایی بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردوویش بە بەھەشتی بەرین شادبکات.
انا للە وانا الیە راجعون
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٦ـی٧ـی٢٠٢٠
ئەم هەواڵە 2254جار خوێندراوەتەوە |