English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆلیسی هەولێر: دوو تاوانباری دەستگیرکرد
2020-07-07 [02:11 AM]

ZNA- هەولێر


 

عمید دلێر نەجار بەرێوبەری پۆلیسی هەولێر لە ئەکاوتنی تایبەتی خۆی نووسیەتی: پۆلیس هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دوای ئەوەی لە بوونی حاڵەتێكی دەمەقاڵی و شەڕەتەقە و كوژرانی هاووڵاتییەك لە شارۆچكەی بنەسڵاوە ئاگادار كرانەوە، دەستبەجێ تیمێكی لێكۆڵینەوەیان پێكهێنا و پاش نیو كاتژمێر دوو تۆمەتباریان بە ناوەكانی (ح.ع.ئـ) و (م.س.ئـ) دەستگیر كرد. تۆمەتباران دانیان نا بە تاوانەكەیاندا، كە لەسەر كێشەیەك بەشەڕهاتوون و دواتر تەقەیان كردووە، لە كاتی تەقەكردنەكەشدا كەسێك بە ناوی (مەجید بەكر عەبدولكەریم) ویستوویەتی ناوبژیوانییان بكات، بەڵام گوللـەیەك بەر سكی كەوتووە و گیانی لە دەست داوە، بۆیە تۆمەتباران بەپێی ماددە (405) لە یاسای سزادان، بەند كراون و رووبەڕووی یاسا كراونەتەوە.

 

دڵشادی یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 481جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad