English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کێشەی جووتیاران چارەسەر دەکرێت 
2020-07-07 [02:18 AM]

ZNA- ھەولێر


پارێزگای ھەولێر لە راگەیندراوێک ئاماژە بەوە دەکات ، بە گرتنە بەری چەند رێکارێک کێشەی بەرھەمی جووتیارانی شاری ھەولێر چارەسەر دەکرێت . 

ئەمەش دەقی راگەیندراوەکەیە ... 


دوا بە دوای ئەوەی دوێنێ کۆبوونەوەمان لەگەڵ نوێنەری بەشیک لەو جوتیارانە کرد کە کێشەی ساخبوونەوە و ھەرزانی نرخی بەربوومی کشتوکاڵیان ھەبوو، بە ھەماھەنگی لەگەڵ بەڕێز وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی ھەولێر، گەیشتینە ئەو دەرەنجامانەی خوارەوە. 
یەکەم/ بۆ ساخکردنەوە و کڕینی بەرھەمی تەماتە لەجوتیاران، کارگەی قوتوبەندی ھەریرلە نزکترین کات بەگەڕدەکەوێتەوە و دەست دەکرێت بە کڕینی تەماتە لەجوتیاران بۆ کارگەکە. 

دووەم/ بەڕێز شێخ باز بۆ ھاندانی بەرھەمی جوتیارانی ناوخۆ بڕیاریدا ڕۆژانە (٤٥) تەن تەماتە بۆ ماوەی (٦) ڕۆژ بکڕێتەوە و وەک کاری خێرخوازی لە کەمپ و گەڕەکە ھەژارنشینەکانی ھەولێر دابەشی بکات، ئەم ھەڵوێستەش شایستەی ڕێزلێنان و سوپاسە. 

سێیەم/ بۆ پشتگیریکردن لە فرۆشتنی بەرھەمی جوتیاران لە سنووری پارێزگای ھەولێر، بڕیاردرا کارئاسانی بۆ ھاتنی سەرجەم بازرگانانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بکرێت بۆ ھەولێر، بۆ ئەو مەبەستەش قایمقامی ھەولێر ئەمڕۆ سەردانی عەلوەی ھەولێری کرد و میکانیزمی گونجاو دانرا بۆ ھاتنە ژوورەوەی کڕیارانی تەماتە و بەربوومی کشتوکاڵی. 

چوارەم/ بڕیاردرا لەمەدوا لەبەرامبەر ھەر سندوقێکی بەتاڵی تەماتە و میوە (٢٥٠) دینار لەلایەن بەقالەکانەوە بۆ جوتیاران بگەڕێندرێتەوە، ھەروەھا بڕیاردرا بە دابەزاندنی نرخی سندوقی ھەڵگرتنی سەوزە و میوە بەشێوەیەکی گونجاو. 

نووسینگەی پارێزگاری ھەولێر
 ٢٠٢٠.٧.٧

 





ئەم هەواڵە 2584جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad